سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی عێراقی ئاشكرای ده‌كات كه رێكخراوی به‌در به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری، سێ كاندیدی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراق پێشكه‌ش كردووه كه به پشكی خۆی داده‌نێت و هه‌ڕه‌شه‌ی رژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندان ده‌كات ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێ نه‌درێته‌وه.
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نیشتمانی (شیعه) ئه‌مڕۆ چوارشه‌م رای گه‌یاند كه شاندێكی رێكخراوه‌كه سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردووه و داوای كردووه پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كه شه‌ش مانگه بێ وه‌زیره، بدرێته‌وه به رێكخراوی به‌در.
زیاتر گوتی، شاندی به‌در سێ كاندیان پێشكه‌شی عه‌بادی كردووه، ئه‌وانیش قاسم ئه‌عره‌جی په‌رله‌مانتاری عێراق و عه‌بدولكه‌ریم ئه‌نساری جێگری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوه‌كه و حوسێن زوهێری سه‌ركرده له به‌در.
شاندی به‌در به عه‌بادییان راگه‌یاندووه كه ئه‌وان ئاماده‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له‌و پۆسته نین، كه به‌پێی رێككه‌وتنی سیاسی له 2014 پێیان دراوه و ئاماژه‌یان بۆ رژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندان كرد ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داواكه‌یان نه‌درێته‌وه.
له مانگی ته‌مووز/یۆلیۆی رابردووه‌وه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به عه‌قیل خزعه‌لی بریكاری پێشكه‌وتوو راسپێردراوه، ئه‌وه‌ش دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د غه‌بان سه‌ر به رێكخراوی به‌در، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی ناوچه‌ی كه‌راده كه سه‌تان هاووڵاتی له نێوان كوژراو بریندار بوونه قوربانی.
په‌رله‌مانی عێراق له مانگی ئاب/ئۆگستس ده‌نگی له‌سه‌ر لادانی خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگریی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك دوای لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵی دا و تا ئێسته‌ش ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ته‌ناهییه كه عێراق بۆ جه‌نگی داعش و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی به‌غدا پێویستی زۆری پێیان هه‌یه، به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن.