نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كانی مووسڵ و هه‌ڵمه‌تی كڕینی زه‌وی و زاری خه‌ڵك و گۆڕانكاری دیمۆگرافی له مووسڵ به ته‌واوی بوونه‌ته كاره‌سات بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی و هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێرانیش ده‌ستیان له پشتی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه هه‌یه، یه‌كه‌میان بۆ پاراستنی زۆرینه‌ی سوننه‌ی مووسڵ و دووه‌میش بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای مووسڵ و زاڵكردنی شیعه به‌سه‌ر ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی پرێزگای
نه‌ینه‌وا دووپاتی كرده‌وه، كه به سه‌دان خانه‌واده ماڵه‌كانی خۆیان و زه‌وییه‌كانیان له مووسڵی كۆن و ناوچه جیا جیاكانی تر به نرخی زۆر هه‌رزان فرۆشتووه، به‌هۆی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی ئه‌و خێزانه تێیدان و هیچ چاره‌سه‌رێكیان نییه، بۆ گۆڕینی ژیانیان، جیا له فرۆشتنی خانوو و زه‌وییه‌كانیان.
هه‌یام ئیلهام له‌وباره‌وه گوتی، به سه‌دان وه‌به‌رهێنه‌ری ئێرانی و تورك ڕوویان له پارێزگاكه كردووه و ڕووبه‌ڕی یه‌كجار فره‌وانیان كڕیوه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ پرۆژه‌ی له‌سه‌ر دروست بكه‌ن و ئه‌و زانیارییانه‌ی به ئێمه‌یش ده‌گات، كه وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌دار ئێرانی و توركه‌كان به ناوی خۆیان زه‌وییه‌كان ناكڕن، به‌ڵكوو كه‌سانێكی مووسڵ‌یان به كرێ گرتووه و ده‌یخه‌نه سه‌ر ناوی ئه‌وان و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
رائید ئه‌مجه‌د ئه‌ندامێكی تری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ دووپاتی كرده‌وه، كه ئێمه ناتوانین به زۆر ڕێ له خه‌ڵك بگرین خانوو و زه‌وییه‌كانیان نه‌فرۆشین، به‌ڵام گرنگه ئه‌وانه‌ی كه ده‌یفرۆشن ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان به‌وانه نه‌درێ كه پاره‌دارن و خانوو و زه‌وی ده‌كڕنه‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا و ئێرانیش به ته‌واوی ململانێ و گرژی له ناوچه‌كه دروست كردووه و خه‌ڵكی نیگه‌رانن و سه‌ریان لێ شێواوه و نازانن چ بڕیارێك بده‌ن و چۆن هه‌نگاو بۆ گۆڕانكاری له ژیانی ئاواره‌یان و دووباره ده‌ستكردنه‌وه به ژیانی ئاسایی بهێننه دی.