سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له كۆریای باشوور تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووه و مانۆڕی هاوبه‌شی سه‌ربازیی نێوان كۆریا و ئه‌مه‌ریكایش به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ڤایرۆسه به‌ڕێوه ناچێت.
سەربازێکی ئەمەریکا لە کۆریای باشوور تووشی کۆرۆنا بووە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله" ئاشكرای كردووه، بڕیار بوو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆریای باشوور و ئه‌مه‌ریكا مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌ش به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام هه‌ردوو وڵات گه‌یشتنه به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی گیانی سه‌ربازه‌كانیان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی مانۆڕه‌كه رابگرن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆریای باشوور له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ پاراستنی گیانی سه‌ربازه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بڕیاریان داوه ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازییه دوا بخه‌ن بۆ كاتێكی تر.
ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆریای باشوور، زیاتر له 169 هاووڵاتی گیرۆده‌ی خۆی كردووه و دۆخی نائاسایی له‌و وڵاته راگه‌یه‌نراوه، به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆریای باشوور له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 13 كه‌سی تر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆریای باشوور، یه‌ك له‌وانه‌ی له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له‌و وڵاته تووش بووه، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكییه.
ئه‌و سه‌ربازه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له كۆریای باشووره و به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆریای باشوور.