دیمترى بیسكۆڤ گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌ى رووسیا راى گه‌یاند، ئێسته هیچ گفتوگۆیه‌ك له نێوان رووسیا و سعوودیه له‌سه‌ر نرخى به‌ڕێوه ناچێت و دووپاتیشى كرده‌وه سه‌رۆك پوتین نایه‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى سعوودیه گفتوگۆ بكات.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كى نیسان، لێدوانه‌كه‌ى بیسكۆڤى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، "ئێسته رووسیا و سعوودیه هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌باره‌ى بازاڕى نه‌وت ناكه‌ن و سه‌رۆك پوتین نایه‌وێ به شێویه‌كى راسته‌وخۆ پێوه‌ندى به سه‌ركردایه‌تى سعوودیه بكات".
مۆسكۆ: هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان سعوودیه و رووسیا نییه
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیشى گوتى ئه‌م جۆره دانوستاندانه ئه‌گه‌ر پێویست بێت ئه‌وا به په‌له كار بۆ رێكخستنی ده‌كرێت.
چه‌ند رۆژێكه گفتوگۆ له نێوان به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نرخى نه‌وت بكرێت، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر تره‌مپ و پوتین گفتوگۆیان كرد و شه‌وى رابردوویش وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوتا رووسه‌كه‌ى قسه‌یان له‌سه‌ر نرخى نه‌وت كرد.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون له میانه‌ى لووتكه‌ى جى 20 هاوئاهه‌نگى بكه‌ن، تا نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كان جێگیر بكه‌ن.
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و ململانێى نێوان رووسیا و سعوودیه له‌سه‌ر برى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت، نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌زیوه هه‌ڕه‌شه له ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات.