هه‌رێمی كوردستان له چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و داواكارییه‌یه كه خستوویه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ راده‌ستكردنی نه‌وت و وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كان. پسپۆڕێكی ئابووریش پێی وایه ئه‌گه‌ر موزایه‌ده‌ی سیاسی و فره جه‌مسه‌رییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له عێراق لێ گه‌ڕێت، ئه‌وه‌ی هاتووه‌ته پێش ده‌رفه‌تێكی گونجاوه بۆ عێراق گومان و نیگه‌رانییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بڕه‌وێنێته‌وه.
حكوومه‌تی عێراق ئه‌و بودجه‌یه‌ی بڕیوه كه مانگانه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا به‌پێی یاسای بودجه ده‌هاته ناردن و ئه‌و بڕینه‌ش كۆمه‌ڵێك نیگه‌رانی له هه‌رێمی كوردستان به‌دواوه بووه، بۆیه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا هاتوونه‌ته سه‌رخه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆتا به‌م كێشه‌یه بهێنن و نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كتر بڕه‌وێننه‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌م ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاشكرا باسی له‌وه كرد كه بودجه‌كه به فه‌رمانێك بڕاوه، بۆیه له 19ی مانگی نیسان شاندی هه‌رێمی كورستان چوونه به‌غدا و له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه كۆ بوونه‌ته‌وه رۆڵیان هه‌بووه له ده‌ركردنی فه‌رمانه‌كه، بۆیه داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به بڕیاره‌كه‌دا بچێته‌وه و پێشنیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ند وه‌ربگرێت. داواكارییه‌كه رۆژی پێنجشه‌م 23ی مانگ به ده‌ستی عادل عه‌بدولمه‌هدی گه‌یشتووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.
دوێنێ یه‌كشه‌میش شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا بوون و له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان تاوتوێی پرسی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان كرد. ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌م وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاشكرا خستیه‌ڕوو، ئه‌وه‌بوو سه‌رجه‌م به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت راده‌ستی به‌غدا ده‌كات به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات و خۆی ده‌ستحه‌قی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بدات.
ئه‌م داواكارییه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی بڕه‌وێنێته‌وه كه به‌شی زۆری لایه‌نه‌كانی شیعه له په‌رله‌مانی عێراق ره‌خنه‌یان لێی ده‌گرت و به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌كرد بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه نه‌وتێك له كوردستان وه‌ربگرێت بودجه‌ی بۆ ره‌وانه ده‌كات. به‌گوێره‌ی دواین رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كه ساڵی 2019 واژوویان كرد، هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی سۆمۆ ده‌كات و به‌غداش پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه ده‌نێرێت. به گشتی به‌غدا هه‌موو ئه‌و بودجه‌یه‌ی نه‌نارد كه ده‌بوو بۆ كوردستانی بنێرێت و هه‌ولێریش ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی راده‌ستی به‌غدا نه‌كرد.
دكتۆر ئه‌رشه‌د ته‌ها پسپۆڕی ئابووری بۆ "وشه” ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌و كێشه و ته‌نگژه داراییه‌ی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت هاتووه‌ته كایه‌وه ته‌نیا به‌ربینگی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی نه‌گرتووه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئابووری كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ش كه نه‌وت ده‌كڕن هیچ قازانجێكی ئه‌وتۆ له نه‌وته‌كه ناكه‌ن كاتێك ده‌بینن به هۆی رێوشوێنه‌كانی كۆرۆنا كارگه‌كان وه‌ستاون و به‌رهه‌مهێنانی سنووردار كردووه.
له عێراق مه‌رجه‌عێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان نییه
ئه‌وه‌ی له‌و دانوستانه نوێیه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه لێی نیگه‌رانه، ئه‌وه‌یه له عێراق مه‌رجه‌عێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان نییه تا هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵی رێك بكه‌وێت و كۆتا به كێشه‌كان بهێنێت، به‌ڵكو مه‌رجه‌ع و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بوون. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر باس له سه‌رۆك وه‌زیران بكرێ، ئه‌وا هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه و حكوومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌ڕێوه ده‌بات، دوای ئه‌ویش سێ كه‌سی تر بۆ پۆسته‌كه‌ی پاڵێوراون و نه‌یانتوانیوه هیچ كامێكیان پاڵپشتی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق مسۆگه‌ر بكه‌ن.
جگهلهمانهی باس كران، به‌شێك له لایه‌نه‌كانی شیعه وه‌ك موزایه‌ده‌ی سیاسی ئه‌و گوشاره‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه. هاوكات چ عادل عه‌بدولمه‌هدی و چ هه‌ر كه‌سێكی تر ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌وا ئه‌و پاڵپشتییه به‌هێزه‌ی نابێت بتوانێت رێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات. ئه‌و بۆشاییه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی هاتووه‌ته كایه‌وه، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ته‌نانه‌ت مسته‌فا كازمی خۆیشی ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵیدا رێك بكه‌وێت، دیسان رێككه‌وتنه‌كه به‌هێز نابێت.
دكتۆر ئه‌رشه‌د ته‌ها ئه‌و پێشنیاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خستوویه‌ته به‌رده‌م به‌غدا به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی هه‌ژمار ده‌كات له ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه ئابورییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، چونكه له لایه‌ك ئه‌و لایه‌نه شیعانه هیچ بیانوویه‌كیان نامێنێت له‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێی سۆمۆوه نافرۆشرێت، خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌و گومانه‌یان بۆ ده‌ڕه‌وێته‌وه كه زۆر جار گله‌یی ئه‌وه‌یان كردووه چ له داهاتی نه‌وت ده‌كرێ.
ئه‌و ژماره زۆره گرووپه چه‌كدارییه‌ی له عێراق هه‌ن وایكردووه بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌موو كه‌یسێك ئاسان نه‌بێت
ئه‌وه‌ی بووه‌ته له‌مپه‌ر له به‌رانبه‌ر رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌یه كه له عێراق هه‌یه و ئه‌و ژماره زۆره گرووپه چه‌كدارییه‌ی له عێراق هه‌ن وایكردووه بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌موو كه‌یسێك ئاسان نه‌بێت و به‌رده‌وام موزایه‌ده‌ی سیاسی بهێنرێنه ناو رێككه‌وتن و دانوستانه‌كانه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كان دابه‌زیوه و ئه‌و كێشه‌یه‌ی تووشی هه‌رێم بووه به‌ربینگی عێراقیشی گرتووه‌ته‌وه و عێراق چیتر ناتوانێت وه‌ك جاران مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات.