دادگای فیدراڵی عێراق بۆ جارێكی تر له پرسی یاسایی و ده‌ستووریی خۆی لای دا و دژی خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری دا، ئه‌ویش له‌سه‌ر ته‌نیا سكاڵای په‌رله‌مانتارێكی شۆڤێنی. پسپۆڕێكی ده‌ستووری ده‌ڵێ، بڕیاره‌كه‌ی دادگا ناده‌ستوورییه، بۆیه ده‌كرێ جێبه‌جێ نه‌كرێت.
دكتۆر نه‌جیبه ئیبراهیم پسپۆڕی ده‌ستووری، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، به‌شێك له ڕێككه‌وتنه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستووره، له ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر شایسته‌ی دارایی كوردستان، تا په‌سندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق به‌غدا پاره بۆ كوردستان بنێرێت، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق ده‌ستووری نییه، چونكه بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی تاكلایه‌نه‌یه و هاوشێوه‌ی دادگای سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حوسێن، دژ به‌مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه.
بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌كرێ جێبه‌جێ نه‌كرێت
به‌گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕه‌ی ده‌ستوور، بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌كرێ جێبه‌جێ نه‌كرێت، چونكه ناده‌ستوورییه و ته‌نیا له دژی كورد دروست بووه، له كاتێكدا سوپا و میلیشیاكان كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كوردستان، مته‌قی لێوه نه‌هاتووه.
ئه‌و ده‌ڵێ به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی خۆشمان دژی مافه‌كانی خۆمان بوون له به‌غدا، مسته‌فا سه‌نه‌د كه په‌رله‌مانتاره، دژی كوردستان له دادگا سكاڵای تۆمار كردبوو. ئه‌و گوتوویه‌تی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار و سیاسیی كورد ده‌ستخۆشیی لێ كراوه.
هه‌ڵه‌بجه \ عه‌زیز هه‌ورامی