ئه‌مڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێوڕه‌سمی چوارشه‌مه‌سووری به‌ڕێوه ده‌چێت. رێوڕه‌سمه‌كه هه‌موو ساڵێك رۆژێك به‌ر له دواین چوارشه‌می ساڵی كوردی له دوای نیوه‌ڕۆكه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و تا دره‌نگانی شه‌و درێژه ده‌كێشێت. رێوڕه‌سمی ئه‌مساڵی چوارشه‌مه‌سووری جیاواز ده‌بێ، چونكه هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ رێوڕه‌سمه‌كه بۆ خۆپێشاندانی گه‌وره بگۆڕێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ئاداری 2023، هاوكاته له‌گه‌ڵ 23ی ره‌شه‌مێی ساڵی 2722ی كوردی و سبه‌ی چوارشه‌م به دواین چوارشه‌می ساڵی كوردی هه‌ژمار ده‌كرێت.
سبه‌ی چوارشه‌م به دواین چوارشه‌می ساڵی كوردی هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی نه‌ریتێكی كۆنی كورده‌واری و به‌شێك له گه‌لانی نیشته‌جێی ئێران، هه‌موو ساڵێك چه‌ند رۆژێك به‌ر له هاتنی ساڵی نوێ و ده‌ستپێكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به ناوی چوارشه‌مه‌سووری به‌ڕێوه ده‌چێت.
رێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به به‌خشینی دیاری به منداڵان له دوای نیوه‌ڕۆدا ده‌ست پێ ده‌كات. منداڵانی گه‌ڕه‌ك له كاتێكدا تووره‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی دیاری‌یان پێشكه‌ش بكرێت. پێدانی هێلكه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ، كێك و بسكیت، چپس و گوێز، سنجوو، برێشكه و پاره، ئه‌و دیارییانه‌ن كه ده‌درێنه منداڵان. له گونده‌كان رێوڕه‌سمه‌كه گه‌رموگوڕتر له شاره‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
منداڵان دروشم و هۆنراوه‌ی تایبه‌تی ده‌ڵێنه‌وه كه له باب و باپیرانیان بۆیان ماوه‌ته‌وه.
منداڵان دروشم و هۆنراوه‌ی تایبه‌تی ده‌ڵێنه‌وه كه له باب و باپیرانیان بۆیان ماوه‌ته‌وه. "سه‌ری ساڵێ و بنی ساڵێ، خوا پێتان بێڵێ گه‌وره‌ی ماڵێ." "هه‌نووكان و مه‌نووكان.. دایك و باوكی جندووكان.. ناردوویانم بۆ هێلكان."
له‌گه‌ڵ تاریكبوونی كه‌شوهه‌وا له سه‌رجه‌م گوند و گه‌ڕه‌ك و شارۆكه‌كان ئاگر ده‌كرێته‌وه. دواتر گه‌نجان و ته‌نانه‌ت كه‌سانی به ته‌مه‌نیش به رێكخستنی نمایش و رازاندنه‌وه‌ی "شه‌مۆ" و هه‌ندێك جاریش به له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی ژنان و سه‌ماكردن له كاتێكدا ده‌مامكیان پۆشیوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێنه‌وه، ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن و له به‌رانبه‌ر به‌خشینی خۆشی و شادی، دیاری وه‌رده‌گرن.
پێشتر كه سه‌ربانه‌كان نزم بوون و سه‌قفی هه‌موو ماڵێك كولانه‌یه‌كی تێدابوو، گه‌نجان له سه‌ربانه‌وه پشتێندیان شۆڕ ده‌كرده‌وه و داوای دیاری‌یان ده‌كرد. ئه‌وانه‌ش هۆنراوه‌ی تایبه‌ت به خۆیان ده‌گوته‌وه. "جاڵجاڵۆكه به حه‌واوه.. سه‌دوسی سوار راوه‌ستاوه.. خوا كوڕه‌كه‌تان بكات به زاوا."
له خواره‌وه‌ش به پێشكه‌شكردنی دیاری ره‌نگاوڕه‌نگ چوارشه‌مه‌سووری پیرۆز ده‌كه‌ن. چوارشه‌مه‌سووری ده‌رفه‌تێكی زۆر له‌باره بۆ كیژان و كوڕانی گه‌نجیش بۆ ئه‌وه‌ی له‌م شه‌وه‌دا دیاری پێشكه‌ش به یه‌كتر بكه‌ن و په‌یمانی خۆشه‌ویستی نوێ بكه‌نه‌وه.
هه‌موو ساڵێك حكوومه‌تی ئێران بۆ رێگریكردن له به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كه، له‌مپه‌ری دروست كردووه و ئه‌مساڵیش كه هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، حكوومه‌ت زیاتر ته‌نگاو بووه و هه‌موو تواناكانی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه بۆ ئه‌وه‌ی رێ له خۆپێشاندان بگرێت.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ریته كۆنانه یاریی ئاگرینه‌كان ده‌كرێت و تریقه‌ی جۆراوجۆر ده‌ته‌قێنرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر خه‌ڵك. به‌هۆی یارییه ئاگرینه‌كان و ته‌ره‌قه‌ی جیاواز، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی بریندار ده‌بن و هه‌ندێك جار زیانی گیانیشی به‌دواوه‌یه.
به‌و شۆڕشه‌ی شه‌ش مانگه ده‌ستیان پێ كردووه، ده‌خوازن كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ره‌ش و تاریك و به‌سته‌ڵه‌كی كۆماری ئیسلامی بهێنن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا چالاكان و رێكخراوه‌كان به بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنوێنی، داوایان له خه‌ڵك كردووه له ته‌ره‌قه و یارییه ئاگرینه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ رووداوێكی دڵته‌زێن جه‌ژنه‌كه‌یان لێ نه‌شێوێنێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ گه‌رموگوڕترین چوارشه‌مه‌سووری له ئێران به‌ڕێوه بچێت، چونكه یه‌كێك له فه‌لسه‌فه‌كانی ئه‌و جه‌ژنه، ئاماده‌كارییه بۆ پێشوازی له رووناكی و ماڵاوایی له تاریكی، یه‌كه‌م ئاگری پێشوازی له ساڵی نوێ و نه‌ورۆز، ئه‌م ئێواره‌یه ده‌كرێته‌وه و بۆ ده‌ربازبوون له سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌ك و زستان شایی ده‌كرێت. خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌و شۆڕشه‌ی شه‌ش مانگه ده‌ستیان پێ كردووه، ده‌خوازن كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ره‌ش و تاریك و به‌سته‌ڵه‌كی كۆماری ئیسلامی بهێنن.