برایه‌كی شاسوار عه‌بدولواحید به‌ناوی نزار عه‌بدولواحید، به چه‌ند تۆمه‌تێك له‌لایه‌ن دادگایه‌كی عێراق سزای چوار ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و خه‌ڵكیش ده‌ڵێن، ئه‌مجاره نۆره‌ی شاسواریش دێت.
به‌پێی نووسراوێك كه دادگای ره‌سافه‌ی به‌غدا بڵاو بووه‌ته‌وه، سزای چوار ساڵ به‌ندكردن بۆ نزار عه‌بدولواحید قادر ده‌رچووه، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان دۆسیه‌ی له‌سه‌ر بووه له به‌غدا و ئێسته‌یش دادگاكه بڕیاری سزای زیندانیكردنی چوار ساڵی بۆ ئه‌و برایه‌ی شاسوار ده‌ركردووه، هاووڵاتییان و چاودێرانیش ده‌ڵێن، ئه‌وانه هه‌ر خه‌ریكی قۆڵبڕی بوون و ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت، شوێنی ئه‌وانه گرتووخانه‌یه، نه‌ك خواردنی مافی خه‌ڵك و ساخته‌چێتی و سووڕانه‌وه به ئاشكرا و قسه‌ی باقوبریق و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك.
نه‌ژاد مه‌حموود خاوه‌ن پشك به ''وشه''ی راگه‌یاند، ئه‌وانه هیچ شانازییه‌كیان له كوردستان نییه و بۆ خۆیان بوو‌نه‌ته خاوه‌نی هه‌موو شتێك، به‌ڵام له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك و مافی خه‌ڵك، نه‌ك به ئازایه‌تیی خۆیان، ئیشیان ته‌نیا كاری ساخته‌چییه و له كوێ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بێ، ئه‌وان له‌وێن، ده‌یانه‌وێت مافی خه‌ڵك و كاری لابه‌لا بكه‌ن و به ئازادیش بسووڕێنه‌وه و هیچ كه‌س قسه‌یه‌كیان به‌رانبه‌ر نه‌كات، ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌بووایه، ده‌مێك بوو ئه‌وانه سووچی گرتووخانه شوێنیان بوو، چۆن ملیۆنان دۆلاریان به‌ناوی پشك له خه‌ڵكی وه‌رگرت و دواتر هیچ حیسابێكیان بۆ خه‌ڵك نه‌كرد، كه‌سیش ناتوانێ له دووره‌وه ده‌ستیان بۆ درێژ بكات، به هه‌مانشێوه له هه‌ر شوێنێكی تر ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن چونكه ئیشی خۆیانه.
هیچ كه‌سێك كاری باش له‌وانه چاوه‌ڕێ ناكه‌ن، له هه‌رێم و له به‌غداش ئه‌و كاره ده‌كه‌ن كه پێی ناسراون
ئه‌و گوتی، هیچ كه‌سێك كاری باش له‌وانه چاوه‌ڕێ ناكه‌ن، له هه‌رێم و له به‌غداش ئه‌و كاره ده‌كه‌ن كه پێی ناسراون، كاری باش له‌و كه‌سانه ناوه‌شێته‌وه، به‌ڵام واده‌زانن هه‌موو شوێنێك سلێمانییه، بۆ خۆیان چی‌یان بوێ بیكه‌ن و چۆن مافی خه‌ڵك بخۆن كه‌س قسه ناكات و دادگا بێده‌نگ ده‌بێت، ئه‌گه‌رنا له كوێ هه‌یه 800 سكاڵات له‌سه‌ر بێت و دادگا و داواكاری گشتی سكاڵاكان نه‌جووڵێنن و به قسه‌ی به‌رپرسێك سكاڵاكان دابخرێن، به پاره‌ی حكوومه‌ت و پاره‌ی خه‌ڵك، پڕۆژه‌كانی كردووه‌ته‌وه و خاوه‌ن پشكیش ناوێرێت بڵێ كوا مافه‌كه‌م، یان سكاڵایه‌ك تۆمار بكه‌ن رێی خۆی ناگرێت و رێ ناده‌ن كاریان له‌سه‌ر بكرێت، خۆی و براكه‌شی هه‌ركه‌س به‌دوایاندا بچێت، ده‌زانن چ كه‌تنێكیان كردووه و خه‌ریكی چین، به‌ڵام رۆژی خۆی دێت و فریای هیچ ناكه‌ون.
شاسوار عه‌بدولواحید له كاتی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاڤی لاند، سه‌رووی 22 ملیۆن دۆلاری له هاووڵاتییان به‌ناوی كڕینی پشك وه‌رگرت، هاووڵاتییانیش بۆ دواڕۆژێكی باش بۆ نه‌وه‌كانیان ده‌ستیان كرد به كڕینی پشك و زۆر له هاووڵاتییان قه‌رزیان كرد و پاره‌ی منداڵیان برد و خستیانه ئه‌و پڕۆژه‌یه، به‌ڵام دوای زیاتر له 12 ساڵ، خاوه‌ن پشكه‌كان نه قازانجیان وه‌رگرتووه و نه پشكیش دیاره و نه ده‌توانن كڕین و فرۆشتن بكه‌ن، ئه‌و ئه‌زموونه‌شی بۆ به‌غدا گواستووه‌ته‌وه.
كاروان جه‌میل خاوه‌ن پشك، به "وشه"ی راگه‌یاند، ''هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێت شاسوار و داروده‌سته‌كه‌ی بناسێت، با گوێ له خاوه‌ن پشكه‌كان بگرێت كه كه‌س وه‌ك ئێمه ئه‌وانه ناناسێت، بناغه‌ی كاره‌كانیان له‌سه‌ر درۆ بنیات ناوه، با خه‌ڵك به‌و قسانه‌ی تێنه‌كه‌ون كه ده‌چێته سه‌ر شاشه و ده‌ست ده‌كات به پێكه‌نین و وا خۆی پێشان ده‌دا دڵسۆز و خه‌مخۆری خه‌ڵكه، نا ئه‌مه بازرگانه، یه‌ك بازرگان نییه به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی بوێت، ئه‌وه‌ی ده‌یكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیا و كاره‌كانیه‌تی''.
هێمن سه‌عید شاره‌زای یاسا، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌وه‌ی روونه خاوه‌ن پشكه‌كان سكاڵای زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه به‌هۆی پشكه‌كانیان له چاڤی لاند، به‌ڵام به گوته‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان، سكاڵاكانیان هیچ كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه و رێی خۆیان نه‌گرتووه و به‌ره‌وپێش نه‌چوون، خاوه‌ن پشكه‌كانیش لای خۆیانه‌وه هاواریان لێ هه‌ستاوه و نازانن هانا بۆ كێ به‌رن و لای كێ سكاڵا بكه‌ن، پێویسته دادگایه‌ك هه‌بێت ئه‌وه یه‌كلا بكاته‌وه له‌سه‌ر خاوه‌ن پشكه‌كان، چونكه هه‌زاران كه‌س ده‌بن و پاره‌كه‌ش زۆره، وه‌ك هه‌مان دادگاكانی عێراق تا خه‌ڵك مافی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه و سته‌میان لێ نه‌كرێت.
وشه/ تایبه‌ت