مامۆستایەكی سلێمانی پێی وایە مادام رێگە بە خۆپێشاندانی مامۆستایان لە سنووری پارێزگەی سلێمانی ده‌درێ، پرۆسه‌ى خوێندن به‌ته‌واوى ده‌ست پێ ناكاته‌وه، ده‌شڵێت، به‌رده‌وام بایكۆت خوێندكارانى تووشى دۆخێكى خراپكردووه به‌تایبه‌ت خوێندكارانى پۆلی 12ى ئاماده‌یی.
حه‌سه‌ن مارف مامۆستا له سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌رده‌وامبوونى خۆپیشاندان واته ده‌ست پێ نه‌كردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن له‌سنووره‌كه، ئه‌وه‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌گوزه‌رێت بۆ بایكۆت و خۆپێشاندانی مامۆستایان، راستییه‌كه‌ی به سیاسیكردنی دۆخه‌كه‌یه، هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانن له سنووره‌كه كێ حزبی باڵاده‌سته، سه‌ره‌تا ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوو خۆپێشاندان و بایكۆتی مامۆستایانی سنووره‌كه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام له چه‌ند رۆژى رابردوو ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ر بانگهێشتكراون ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رنامه و پلانى خۆیان بێت، هه‌روه‌ها فشارێكى زۆر هه‌یه و مامۆستایانیش ئه‌وانه‌ى بایكۆتیان كردووه به سه‌دان مامۆستا سزادراون و مووچه‌بڕییان بۆ كراوه، چونكه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه به‌ڕێوه‌به‌رەكانى په‌روه‌رده و قه‌وتابخانه‌كان داوایان له مامۆستایان ده‌كرد ده‌ست به ده‌وام بكه‌نه‌وه.
گوتیشى، بایكۆتی خوێندن لە سلێمانی درێژەی زۆری كێشا و بەتەواوی مەترسیی لەسەر خوێندنی ئەمساڵ دروست بووە، راستە بەشێك لە مامۆستایان دەچنە سەر شەقام و خۆپێشاندان دەكەن، بەڵام بەشێكی زۆری مامۆستایانیش لەگەڵ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكانن، به سه‌دان قوتابخانه‌ش كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و خوێندن رێڕه‌وى خۆى نه‌گرتووه، قوتابخانه هه‌یه سێ رۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن، قوتابخانه هه‌یه چوار رۆژ، قوتابخانه هه‌یه چوار وانه ده‌خوێنن و مامۆستاى سێ وانه‌یان ناچنه‌وه، ئه‌مه گرفته‌كه‌یه كه به سه‌قه‌تى ده‌كرێت، ئەوانەی بایكۆتیان كردووە خۆیان سەپاندووە و بەهۆیە دەرگای قوتابخانەكانیش ناكرێنەوە و قوتابیان و منداڵانیش چاویان لەوەیە دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە، ناكرێت لە قوتابخانەیەك پێنج مامۆستا بڕۆنەوە و پێنج مامۆستا بایكۆت بن، چونكە پڕۆگرام بەو شێوەیە ناخوێندرێت.
زیاترگوتی، ئەو مامۆستایانەی كە بایكۆت دەكەن و خۆپێشاندان دەكەن، بەشێكن لە میلاكی وەزارەتی پەروەردە لە سنوورەكە، راستە زۆرینەن، بەڵام هەمووی نییە، بە هەزاران مامۆستا لەگەڵ ئەوەن دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە و وانە بخوێنرێت لە پێناو ئەوەی ساڵێكی قوتابی و خوێندكار نەفەوتێت بەتایبەتی پۆلی 12ـەكان، دەزانن دۆخی مامۆستا باش نییە، بەڵام تەنیا ئەوان نین و فەرمانبەرانیش بە هەمانشێوە لە رووی مووچە و دارایی دۆخیان باش نییە، بەڵام كەرتی پەروەردە و كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان گەورەتر و لە پێشترە، مامۆستا هەیە لەگەڵ خۆپێشاندان و بایكۆت نییە، بەڵام نەكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان سەپێنراوە بەسەر هەموو مامۆستایان.
هه‌ورامان ئه‌حمه‌د، مامۆستایەكی ترە، بە "وشە"ی راگەیاند، سلێمانی هەمیشە بەو شێوەیە بووەتە شوێنی ململانێ سیاسییەكان و هەر ئەو ململانێ سیاسییانەش كاریگەری خراپی لەسەر شارەكە و هاووڵاتییانیش دروستكردووە، سلێمانی قوربانی هەندێ حزبە، دەوامنەكردنی ئێستەی مامۆستایان بە گشتی، كاریگەریی خراپی لەسەر كەرتی پەروەردە و هەموو قۆناغەكانی خوێندن هەیە، بەتایبەتیش بۆ خوێندكارانی پۆلەكانی یەك و دوو و سێی بنەڕەتی، كە سەرەتای خوێندنیانە و پێویستییان بە فێربوونە.
مامۆستا هەورامان گوتیشی، زیانی گەورەی بە پرۆسەی خوێندن لەو پارێزگایە دەكەوێت رەنگە لە داهاتوو ئەمە بەتەواوی كارگەرییە خراپەكانی دەركەون، خوێندكاران زەرەرمەندی یەكەمن و خێزانەكانیشیان لە دڵەراوكێی بەردەوامدان، چونكە بەردەوامیی ئەو دۆخە و نەگەڕانەوەی مامۆستایان، خوێندنی ئەمساڵ ناته‌واو ده‌كات، پێنج مانگ به‌سه‌ر ساڵى نوێى خوێندن ده‌ڕوات هێشتا قوتابى وانه‌یه‌كى به‌ته‌واوى نه‌خوێندووه و هه‌موو وانه‌كان كه‌موكورتى هه‌یه له‌و قوتابخانانه‌ى كه كراونه‌ته‌وه.
ره‌یان عه‌لى، خوێندكارى پۆلى 12ى ئاماده‌یی به "وشه"ى راگه‌یاند، نزیكه‌ى سێ مانگ به ناته‌واوى وانه‌مان خوێند، به‌ڵام سێ هه‌فته ده‌بێت پێیان وتین بچنه‌وه ماڵه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌وام نه‌كه‌ین باشتره له‌و دۆخه ده‌روونیه بین.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی لای "وشه"یه، مامۆستایانی هه‌میشه‌یی له سنووری پارێزگای سلێمانی، 29 هه‌زار و 526 مامۆستان، فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی نۆ هه‌زار و 560 فه‌رمانبه‌ره، ژماره‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست 129 مامۆستایه، مامۆستایانی وانه‌بێژ شه‌ش هه‌زار و 428 مامۆستان، به تێكڕا ده‌كاته 45 هه‌زار و 643 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر، ئه‌مه جگه له هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
وشه/ تایبه‌ت