ڕێكخراوی
كوردشۆپ له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی به‌ها نیشتمانییه‌كان و به مه‌به‌ستی هاندان و یارمه‌تیدانی هاووڵاتییان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوی كوردی بۆ منداڵه‌كانیان، به‌شی "ناوی كوردی بۆ منداڵان"ی له هه‌رسێ به‌شی ماڵپه‌ڕی "كوردشۆپ" چالاك كرد.
ماڵپه‌ڕه‌كه هه‌واڵ و زانیارییه‌کانی به كوردی پیتی ئارامی، كوردی پیتی لاتینی و ئینگلیزی بڵاو ده‌كاته‌وه، له هه‌رسێ به‌شه‌كه زیاتر له سێ هه‌زار ناوی كوڕانه و كچانه به واتاكانیانهوه دانراون.
به‌گوته‌ی رێكخراوه‌كه به مه‌به‌ستی ئاسانتر دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كان، به‌شه‌كه جیا له‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ڕه‌گه‌زه‌كان پۆلێن كراوه، ناوی هه‌ر ڕهگهزێكیش به‌گوێره‌ی پیته‌كانی "ئه‌لفبێ" ڕیز كراون.
بۆ ئاماده‌كردنی به‌شه‌كه، كتێبی "كۆپهڕی ناوی كوردی" كه به‌رهه‌می ناسر ڕه‌زازییه، به بنه‌ما وه‌رگیراوه و زۆربه‌ی ناوه‌كان له‌م كتێبه وه‌رگیراون. جیا له‌م كتێبه‌ش به‌شێك له ناوه‌كانیان له ماڵپه‌ڕه‌كانی "نامهایێ اصیل كردی – دیلمانج" و هه‌روه‌ها "اسم كرد/ نام فارسی'' وه‌رگرتووه و بۆ دۆزینه‌وه‌ی واتای ناوه‌كانیش، كه‌ڵكیان له ماڵپه‌ڕی "وشه‌دان" وه‌رگرتووه.
هیوای خواستووه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كوردشۆپ، ببێته یارمه‌تیده‌ری هاونیشتمانان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوی جوانی كوردی بۆ منداڵه‌كانیان
رێكخراوه‌كه هیوای خواستووه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كوردشۆپ، ببێته یارمه‌تیده‌ری هاونیشتمانان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوی جوانی كوردی بۆ منداڵه‌كانیان و ببێته هانده‌رێكیش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كوردان له هه‌ر شوێنێكی كوردستان و دنیا، ناوی جوانی كوردی بۆ منداڵه‌كانیان هه‌ڵبژێرن.
جێی باسه ''كوردشۆپ'' کە رێکخراوێکی کەلتووریی کۆمەڵگەی مەدەنییە و خزمەتی زمان، کەلتوور، مێژوو و هونەری کوردی دەکات، له نه‌ورۆزی ساڵی 2021ه‌وه ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كردووه و جگه له ماڵپه‌ڕێك، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك، تویته‌ر، تێلیگرام، ئینستاگرام و چه‌ند تۆڕێكی تر به فه‌رمی په‌یجی داناوه و به‌رهه‌مه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات.
ئامانج له دانانی ''كوردشۆپ'' ئه‌وه‌یه به‌گوته‌ی خۆیان، له چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌ستیان به‌وه كردووه دوژمنانی كورد، زیاتر له جاران خه‌ریكن به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم كار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كه‌ن و به هه‌ندێك به‌رنامه‌ی جیاواز، مێژوو و كولتووری كورد كه‌مڕه‌نگ ده‌كه‌نه‌وه یان چه‌واشه‌ی ده‌كه‌ن، بۆیه به پێویستیان زانیوه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كه، منداڵان و گه‌نجان و سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كوردستان، به زمان و ئه‌ده‌بیات و مێژووی كورد ئاشنا بكه‌ن.
بۆ چوونه سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی تایبه‌ته به ناوی منداڵان، له لینكی خواره‌وه كلیك بكه.