99یەمین كتێبی دۆسیەكانی سەردەم بڵاو كرایەوە

:: AM:11:04:01/04/2024 ‌
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، زنجیرە كتێبێكی قەبارە بچووكیان هەیە بەناوی زنجیرەی دۆسیەكانی سەردەم، تا ئێستە 99 كتێبیان لێ چاپ كردووە، "فەلسەفەی پۆستمۆدێرنیتی" دوا كتێبیان بوو، لەم ڕۆژانەدا بڵاو كرایەوە.

"فەلسەفەی پۆستمۆدێرنیتی" كتێبێكی قەبارە بچووكە و كۆمەڵێك نووسەر نووسیویانە، رێبین رەسووڵ كردوویەتییە كوردی، لە ناوەڕۆكی كتێبەكەدا هاتووە، یەك پۆستمۆدێرنیتی لە ئارادا نییە، بەڵكو چەندان پۆستمۆدێرنیتی لە ئارادایە، بەڵام هەموویان لە لایەنی بنەچەی تیۆرییەكەیانەوە هاوبەشن و پێوەندیی بنەچەییان بە ئایدیا و بۆچوونی كۆمەڵێك بیریار و فەلسەفەكاری هاوچەرخی خۆرئاوایی كۆتاییەكانی سەدەی بیستەوە هەیە.

رێبین رەسووڵ وەرگێڕێكی دیارە و تا تێستە چەندان كتێبی فكری وەرگێڕاوە، كتێبەكانی كەلێنێكی زۆریان لە بواری فكردا پڕ كردووەتەوە. لە ماوەی رابردوودا دوو كتێبی تری بڵاو كردەوە لەوانە "دوا رۆژەكانی كانت" و "فەلسەفەی میتافیزیك چییە؟. رێبین لە عەرەبی و ئەڵمانییەوە فكری رۆژئاوایی دەكاتە كوردی.



وشە - سۆران عەزیز