مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، دووپات ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و ڕێگریی له به‌شداریی پێكهاته‌كان كۆك نه‌بوون و سوورن له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردنیان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان.
هه‌رچه‌نده ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه، به‌ڵام پارتی سووره له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردن و ئه‌وه‌یش وایكردووه كه حزبه‌كانی تریش له دڵه‌ڕاوكێدا بن، چونكه سه‌رجه‌میان پێیان وایه به‌بێ پارتی ئه‌ستمه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت.
مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، وه‌ك پارتی له‌گه‌ڵ سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و ڕێگریی له به‌شداریی پێكهاته‌كان كۆك نه‌بووین، بۆیه هه‌ڵوێسته‌كانمان ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، نه‌گۆڕاوه و سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری پڕۆسه‌یه‌كی سه‌پێنراو نه‌كه‌ین.
پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌م حزبی كوردستانه و له‌گه‌ڵ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سیاسی هاوكێشه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی تردا ده‌ڕۆن، بۆیه به هه‌موو جۆرێك پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵبژاردن دوا بخرێ.