ڕێنوێنی بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج، گەیشتە سەرجەم وەزارەتەكان و پێویستە لە ماوەیەكی كەمدا ئامادەی بكەن و ئاراستەی سەرووی خۆیان بكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 25ـی نیسان، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەمڕۆ ڕێنوێنیی تایبەت بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی گەیشتە سەرجەم وەزارەتەكان و پێویستە لە ماوەی 10 ڕۆژ تەواوی بكەن.
ئەوەیش زانراوە، پێویستە سەرجەم وەزارەتەكان تا پێنجی ئایار، لیستی مووچە بەو تایبەتمەندییەی داوا كراوە، رەوانەی سەرووی خۆیان بكەن، ئەوانیش بیدەن بە وەزارەتی دارایی و كاری تێدا بكەن.
بڕیارە لە مووچەی مانگی ئایار، مووچەی فەرمانبەران بە پلە بەرزكردنەوە بۆ عێراق بێتە ناردن و ئەو پلانەی فەرمانبەران شایستەن بۆیان بنووسرێت.