له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆی یه‌كێتی، هاووڵاتییه‌ك كوژرا كه ده‌گوترێ پیشه‌ی كاسب بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێزێكی كۆماندۆ بووه‌ته چاوساغ لە سنووری "ساڵحئاغا" و له‌وێ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆ كوژراوه.
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی نیسان ڕوویداوه، گوایه هێزه‌كانی كۆماندۆ چوون بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی چه‌ند قاچاخچییه‌ك ببنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خۆیاندا كه‌سێكی سڤیلیان بۆ چاوساغی بردووه كه پیشه‌ی كاسب بووه و ده‌گوترێ گازفرۆش بووه، له‌وێ كوژراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"ی گوت، دیار نییه كه ئه‌و هاووڵاتییه چۆن كوژراوه، به‌ڵام كاتێك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆماندۆ رۆیشتووه دواتر ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته‌وه.