سه‌بری عه‌بدوڵا خاتوونه ئه‌كته‌ری بواری شانۆ و سینه‌ما، له ساڵی 1997 له دایك بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ته‌واو كردووه، له 2016 چووه‌ته په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر به‌شی شانۆ، دواتر چووه‌ته‌وه زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان و ئێسته‌یش له قۆناغی سێیه‌مه، ئه‌و له‌باره‌ی كار و چالاكیی تازه‌ی گوتی كه سه‌رقاڵی كاری سینه‌ماییه وه‌ك ئه‌كته‌ر، كاری ته‌كنیكه‌كانیش مێكاپ ئارتستی سینه‌ما و كلاكێت، بۆ ساڵی داهاتوویش یه‌كه‌م كاری ده‌رهێنانی به‌رهه‌مێكه كه پێشكه‌ش به كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی ده‌كات.
ئه‌و حه‌زه‌ی جاران له شانۆگه‌ری هه‌تبوو ئێسته‌ش ماوته؟
شانۆ ده‌ستپێكی منه، بۆیه هه‌میشه گوتراوه شانۆ دایكی هونه‌ره‌كانه، له‌لایه‌ن منیش به‌هه‌مانشێوه شانۆ دنیایه‌كی تایبه‌ته.
هه‌ر عاشقی شانۆ ده‌بیت؟
هونه‌ری دراما له‌لام تایبه‌ته، به‌ڵام شانۆ و سینه‌ما ته‌واوكه‌ری منن.
هه‌ست ده‌كه‌یت رۆژێك دێت واز له‌م هونه‌ره دێنیت؟
نه‌خێر قه‌ت باوه‌ڕ ناكه‌م رۆژێك بتوانم واز له كاری هونه‌ری بێنم، چونكه ژیان به هونه‌ركردن جوانه، جگه له‌و به‌هره‌یه‌ی هه‌مه، به‌شێوازێكی ئه‌كادیمیش خۆم له ناو هونه‌ردا به‌ره‌وپێش ده‌به‌م و به‌رده‌وام ده‌بم.
سینه‌ما یا شانۆ لای تۆ خۆشه‌ویستره؟
شانۆ و سینه‌ما ته‌واوكه‌ری منن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردووكیانم خۆش ده‌وێت، حه‌ز ناكه‌م ته‌نیا یه‌كیان هه‌ڵبژێرم و بڵێم ئه‌وه‌م خۆشتر ده‌وێت.
خه‌ونه‌كانت له هونه‌ری كوردی چییه؟
خه‌ونم ئه‌وه‌یه هونه‌ری كوردی به‌ره‌وپێش بچێت و بگاته لووتكه، به‌رهه‌می كوردی چاوی بینه‌ری كورد تێروپڕ بكات.
شانۆ تا چه‌ند توانیویه‌تی به‌پێی پێویست كۆمه‌ڵگه بگۆڕێت؟
هه‌میشه ئه‌و گوته‌یه‌ی برێختم له خه‌یاڵه كه ده‌ڵێت نانێك و ته‌خته‌یه‌كی شانۆم بده‌رێ، گه‌لێكی هۆشیارت ده‌ده‌مێ، شانۆ كۆمه‌ڵگه به ئاگا دێنێته‌وه و په‌یامه شاراوه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نێت.
چ شتێك له ژیاندا بێزارت ده‌كات؟
ئه‌وه‌ی كه ژیانی هونه‌رمه‌ند تێكه‌ڵی ژیانی هونه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، ئازادییه‌كانی سنووردار ده‌كه‌ن وه‌ك مرۆڤێك.
رات چییه به‌رانبه‌ر كچه مۆدێله‌كان؟
مۆدێل كارێكی ئاساییه و له هه‌موو وڵاتاندا هه‌یه، به‌لاَم یاسا و مه‌رجی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی و مه‌رج هه‌یه كه ده‌بێت له‌و كه‌سه‌دا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به مۆدێل و برانده‌كان.
وشە/ ئەحمەد تاریق