"كانیه ویست" ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مەریكی هاوسه‌ری "كیم كارداشیان" ئه‌ستێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی وڵاتەکەی به‌هۆی تێكچوونی باری ده‌روونی و له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆل، له لایه‌نی پۆلیسه‌وه كه‌له‌مچه كرا‌و بردرا بۆ نه‌خۆشخانه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی به‌م دواییه به‌سه‌ری هاتووه كانیه ویست باری ده‌روونی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ تێكچووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئازار به‌خۆی نه‌گه‌یه‌نێت، تیمێكی پزیشكی پۆلیس له لۆس ئه‌نجلس بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ده‌روونی كه‌له‌مچه‌یان كردووه و دواتر بردوویانه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ده‌روونی.
هه‌ندێك له هاوڕێ نزیكه‌كانی رایانگه‌یاندووه ماوه‌یه‌كی زۆره كانیه ویست كێشه‌ی بێ خه‌وی هه‌یه و به پێی گوته‌ی نزیكه‌كانیشی ده‌ڵێن كانیه كۆنتڕۆلی له‌ده‌ست داوه.
میدیاكان باسیان له‌وه كردووه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌كانی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كارداشیان.
سەرچاوە: haberler