دوای ڕووخاندنی ئیمپراتۆری عوسمانلی و ئازادبوونی به‌شی زۆری كوردستان و داگیركردنی له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و هێزه‌كانی ڕۆژئاوا، پاش ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی عوسمانلی واژووكرا و تێیدا مافی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌ك بۆ كورده‌كان گره‌نتی كرا بوو، به‌ڵام دواتر به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و ڕێككه‌وتننامه‌ی لۆزان واژووكرا.
هه‌رچه‌نده كورده‌كان به‌ریتانیا به گه‌وره‌ترین خیانه‌تكار له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیڤه‌ر ده‌زانن، دوای ئه‌وانیش ڕووس و فڕه‌نسییه‌كان، به‌ڵام مێژوو ناشاردرێته‌وه و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش یه‌كێك بوون له‌وانه‌ی كه خه‌نجه‌ریان له پشتی كورد دا و به ته‌واوی پشتیوانی به‌ریتانیایان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی مافی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت به كورده‌كان هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه و زۆرینه‌ی خاكی كوردستان بخرێته ژێر ده‌ستی توركیا.
ڕێككه‌وتنامه‌ی سیڤه‌ر له 10ی ئاب/ئۆگه‌ستی 1920 له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته براوه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان بۆ دابه‌شكردنی خاكی ژێر ده‌ستی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له شاری سیڤه‌ر واژووكرا، بۆ كۆتایهێنان به گرژییه‌كانی پاشماوه‌ی جه‌نگ و به‌رپاكردنی ئاشتی له نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و پاشماوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی.
به‌ریتانیا ئهنجادهری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه، به‌ڵام واشنتن هانده‌ر و یه‌كه‌م لایه‌ن بوو بیرۆكه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو
به گوێره‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كه، ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی كه دانیشتووانی به زمانی توركی ناپه‌یڤن و تورك نین، ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی هاوپه‌یمانان و باكور و ڕۆژئاوای ئه‌نادۆڵیش كه توركه‌كان تێیدا نیشته‌جێن بۆ عوسمانییه‌كان ده‌مێنێته‌وه، به‌وشێوه‌یه ناوچه‌كان دابه‌شكرا و توركیای ئێسته به‌شێكی وه‌ك خاكی كوردستان و به‌شێكی خاكی ئه‌رمه‌ن و به‌شی كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ئیجهیش به‌ر یۆنان كه‌وت، عێراق به‌ر به‌ریتانیا و شامیش كه‌وته ژێر ده‌ستی فڕه‌نسییه‌كان و فه‌له‌ستینیش وه‌ك به‌شێك له ژێر ده‌ستی به‌ریتانییه‌كان مایه‌وه، ئیسته‌نبۆل و ته‌نگه‌به‌ره ئاوییه‌كانی گه‌رووی بسفۆریش وه‌ك ناوچه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و قه‌ده‌غه‌ی چه‌ك بڕیاری لێ درا.
توركه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌م په‌یماننامه ڕازی نه‌بوون، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا بۆ گرتنه‌وه‌ی خۆیان هه‌موو مه‌رج و بیرۆكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانانیان قبووڵ كرد، به‌ڵام دواتر كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه و كوردیان وه‌ك توركی چیایی ناوبرد و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێیان نه‌ده‌دا كه كورد وه‌ك گه‌لێكی جیا ده‌ر بكه‌وێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چه‌ند سه‌رۆك هۆزێكی گه‌وره‌ی كوردیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و له به‌رده‌م نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان توركن و كورد گه‌لێكی جیا نییه له كورد، هاوكات زاڵبوونی هه‌ستی ئایینیش به‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی وایكرد زۆر له پیاوه ئاینییه‌كانی كورد كه ئه‌وكاته زۆرترین كاریگه‌رییان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه هه‌بوو، دووپات له چوونه پاڵ توركیا بكه‌نه‌وه.
په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر هه‌رچه‌نده خه‌ونی گه‌لی كوردستانی ده‌هێنایه دی، به‌ڵام ته‌نیا سێ ساڵ مایه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێكی واقیعی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سنووری كوردستان بگیرێته‌به‌ر، دواتر به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی توركه‌كان به‌ڵێنیان به ئه‌مه‌ریكییه‌كان دا كه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك و مافێك به كه‌شتیگه‌لی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن له ناوچه‌كه، توانیان واشنتن هاوڕایی خۆیان بكه‌ن.
به‌ریتانیا هێشتا دوو دڵ بوو له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كه كه ئه‌وكاته زلهێزترین وڵاتی دنیا بوو، به‌ڵام دواتر به هاندانی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و جارێكی تر نوێنه‌ر و دیپلۆماتكارانی باڵای هاوپه‌یمانان له شاری لۆزانی سویسڕا كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان به دانوستاندن بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی عوسمانییه‌كان كرد.
له ئه‌نجامی ئه‌و خیانه‌ته ڕێككه‌وتنی سیڤه‌ر دوای سێ ساڵ له واژووكردنی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و ڕێككه‌وتنی لۆزان واژوو كرا
به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه نوێكه، سنووری ئێسته‌ی توركیا دیاریی كرا، هاوكات به‌شێكی خاكی كوردستان كه خۆی له ویلایه‌تی مووسڵ و باكوری شام ده‌بینییه‌وه، خرایه سه‌ر هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عێراق و سووریا، دواتر سه‌رجه‌م وڵاتانی هاوپه‌یمان له‌سه‌ری ڕێككه‌وتن و واژوویان كرد و ئه‌مجاره به خێرایی ڕێككه‌وتنه‌كه خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌رچه‌نده كورد زۆر ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و له باكور شۆڕشی ئاگری دا‌غ و له باشووری كوردستان شۆڕشی شێخ مه‌حموود هه‌ڵگیرسا بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌ڵام هاوپه‌یمانان و تورك و عه‌ره‌به‌كان به توندترین شێوه ڕووبه‌ڕووی كورد بوونه‌وه و زۆرترینیان لێ كوشتن و به فڕۆكه و تۆپهاوێژ بۆردمانی هێزه‌كانی كوردیان كرد و سه‌رجه‌م جووڵانه‌وه كوردییه‌كانیان له ڕێی كوشتارگه‌ی مه‌زنه‌وه سه‌ركووت كرد.
سه‌رچاوه
مێژوویییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكا هانده‌ری به‌ریتانیا و فڕه‌نسا نه‌بووایه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر، ئه‌وا ئێسته كورده‌كان خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان بوون، به‌ڵام خیانه‌تی واشنتن له كورد له سه‌رده‌ستی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی وارن جی هاردینگ كه له چوار ئادار/مارسی 1921 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و دواتریش كالڤین كۆلیدج كه له دوو ئاب/ئۆگه‌ستی 1923 هاته سه‌ر حوكم، بۆ یه‌كه‌مجار كوردیان كرده قوربانی.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان زۆرترین هه‌ژموونیان هه‌بوو و له‌و كاته‌وه ده‌ستیان به بنیاتنانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌وه كرد و به‌ڵێنی گه‌وره‌یان پێدان كه هه‌میشه بیانپارێزن، به‌ڵام بۆ كورد به ته‌واوی پێچه‌وانه مامه‌ڵه‌یان كرد و هۆكاری چه‌ندان كۆمه‌ڵكوژین كه به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه به‌سه‌ر كورده‌كان هات.