کاتێک گوێمان لەو ناوە دەبێ، یەکسەر خەیاڵمان بۆ شتێکی گران دەچێ، وەک بڵێی مۆتەکەیەکی ئاڵۆزە و تەنیا کەسانێک دەتوانن لێی حاڵی ببن کە هەموو ژیانیان بۆ تەرخان کردووە یان ئەوەتا بە بڤە و هەڕەشە بۆ سەر ئاین هەژمار دەکرێت. بە پێچەوانەوە، ئێستە بیرمەندان خەریکی ئامادەکارین بۆ ئەوەی فەلسەفە بخرێنە ناو خوێندنی منداڵانیشەوە، چونکە دەبێ ڕوانگەی فەلسەفی بۆ ژیان، هەر لە قۆناغە سەرەتاییەکانەوە مرۆف ڤیری ببێت.
فێربوونی فەلسەفە، دوو ڕێگەی هەیە، یەکەمیان خوێندنەوە لەسەر مێژووی فەلسەفە، وەک ڕۆمانی "جیهانی سۆفیا" ڕێگەی دووەمیش ئەوەیە ڕاستەوخۆ بچیتە ناو ناوەڕۆکەکەوە. هەڵبەت باشترین شێوازیش ئەوەیە، مێژووەکەی بزانیت، بۆ ئەوەی هەر بۆچوونێکی فەلسلەفی، سەرچاوەکەی و قۆناغەکانی گەشەکردنیت بۆ دەربکەوێ.
ئۆسكار وایڵد ده‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی ئه‌و كتێبه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه، جارێكی تر به هه‌مان چێژه‌وه بیخوێنیته‌وه، ئه‌وه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا پێویست ناكات بیخوێنیته‌وه.
جگه له‌مانه، به‌رده‌وام چه‌ندان ده‌قی بیرمه‌ند و ڕۆشنبیران له‌سه‌ر چێژی خوێندنه‌وه ده‌بیستین، به‌ڵام كاتێك بابه‌ته‌كه دێته سه‌ر فه‌لسه‌فه، كه‌مێك ساردبوونه‌وه و ترس لێمان ده‌نیشێ و ئیتر بێده‌نگ ده‌بین.
ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه نییه، فه‌لسه‌فه ناوبانگێكی خراپی له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه پێیان وایه، بابه‌تێكه ئاسان قووت نادرێ، وه‌ك بڵێی پیشه‌ی ته‌نیا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی دیاریكراوه و وه‌ك كتێبه جادووییه كۆنه‌كان، هه‌ر ده‌بێ ئه‌وان ده‌ستی بده‌نێ. ڕاسته فه‌لسه‌فه گرانه، به‌ڵام كێشه‌كه له گرانیی خودی زانستهكهدا نییه، هێنده‌ی كێشه له‌سه‌ر شێوازی گه‌یاندنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌تی. ئێمه هه‌میشه وا ڕاهاتووین، كتێب ده‌بێ خۆش بێت به‌ده‌سته‌وه، وه‌ك چۆن ڕووبار خوڕ ده‌بێته‌وه، ئاوا به ئاسانی بتوانین بیخۆینه‌وه، كاتێك ده‌بینین بابه‌ته‌كانی فه‌لسه‌فه، وه‌ك سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر قه‌ندیلدا، ئیتر لێی ڕا ده‌كه‌ین.
یازده جار!
له‌پێشدا ده‌بێ ئه‌وه ڕوون بێت، ئه‌وه درۆیه‌كی شاخداره كه باس له خوێندنه‌وه‌ی خێرا ده‌كات. هه‌رگیز به خێرا خوێندنه‌وه‌ی هیچ بابه‌تێك، ناتوانی به ته‌واوی تێی بگه‌یت، كه‌واته كاتێك ئه‌وه له مێشكی خۆمان ده‌ربهێنین، نابێ خێرا بخوێنینه‌وه، ئه‌و كات ده‌توانین هه‌نگاوی یه‌كه‌می خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه ببڕین كه به‌وپه‌ڕی هێواشی ده‌بێ بخوێنرێته‌وه. جارێكیان مامۆستایه‌كی فه‌لسه‌فه به قوتابییه‌كانی گوت: "كتێبی (ڕه‌خنه له ئه‌قڵی په‌تی)ی كانت، ده‌بێ 11 جار بخوێننه‌وه، به‌ڵام خه‌م مه‌خۆن، له جاری ده‌یه‌م ده‌توانن تێی بگه‌ن". هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م گوته‌یه زێده‌ڕۆییشی تێدا بێت، به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه‌شی تێدایه، خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه، پێویستی به ته‌واوی هۆشه و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رپێی قبووڵ ناكات.
خوێندنه‌وه، سه‌لیقه و لێ هاتووییهكی زۆری ده‌وێ و به زۆرخوێندنهوه و ئه‌زموون باشتر پێی ده‌گه‌ی، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌رگیز بگه‌یت به خێراخوێندنه‌وه، مه‌گه‌ر له‌م دۆخانه‌دا نه‌بێ: جاری چه‌نده‌مت بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌مان كتێب كه له‌گه‌ڵ هه‌ر جارێكدا شتێكی زیاتری لێ فێر ده‌بیت و وشه گیرهكانیش خێراتر دێنه به‌ر زارت، ئه‌مه‌ش ئه‌و گوته‌یه به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، گوایه ئه‌گه‌ر جارێك تێی نه‌گه‌یشتی، له جاری دووه‌م و سێیه‌میش هه‌ر تێی ناگه‌ی.
دووه‌م: له‌سه‌ر بابه‌تێك، چه‌ندان كتێب و سه‌رچاوه‌ی جیاواز بخوێنیته‌وه، وا ده‌كات ده‌سته‌واژه‌كانی له مێشكتدا ده‌چه‌سپن و زۆر ئاسانتر و خێراتر له جاری یه‌كه‌م ده‌توانی تێی بگه‌یت. سێیه‌میش: كاتێك چه‌ند كتێبێكی نووسه‌رێك ده‌خوێنیته‌وه، ئیتر به ته‌واوی له شێوازه‌كه‌ی ڕادێیت و هه‌رگیز وه‌ك یه‌كه‌م كتێب تێگه‌یشتن لێی گران نابی، بابه‌ته‌كه ته‌نانه‌ت فه‌لسه‌فه‌ش بێت.
دیكارت كه ناسراوه به‌وه‌ی بۆ هه‌ر شتێك، ڕێچكه ده‌دۆزێته‌وه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك دایده‌ڕێژێ، چوار قۆناغی بۆ خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن له فه‌لسه‌فه نووسیوه، قۆناغه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
-خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م: هه‌موو كتێبه‌كه به خێرایی بخوێنه‌ره‌وه، وه‌ك چۆن ڕۆمانێك ده‌خوێنیته‌وه. ئامانج له‌م خوێندنه‌وه‌یه، بیرۆكه‌یه‌كی گشتیت به‌سه‌ریدا هه‌بێ و به ده‌سته‌واژه و وشه‌كان ئاشنا بیت.
-خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م: ئه‌م جاره، قه‌ڵه‌مێك بگره به‌ده‌سته‌وه و ئه‌و بیرۆكانه‌ی كه له كتێبه‌كه‌دا هه‌ن، خه‌تیان به‌سه‌ردا بهێنه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خاڵی جیاواز له‌به‌رچاوت زه‌ق ببنه‌وه، هه‌روه‌ها له ته‌نیشته بۆشه‌كانی كتێبه‌كه یان كاغه‌زێك، ئه‌و ده‌سته‌واژه و بابه‌تانه‌ی تێی ناگه‌ی بنووسه.
-خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م: ئه‌م جاره كه ده‌خوێنیته‌وه، هه‌موو سه‌رنجه‌كه‌ت با له‌سه‌ر ئه‌و تێبینییانه بێت كه له جاری دووه‌م به قه‌ڵه‌می خۆت ده‌ستنیشانت كردوون، ئه‌مه هاوكاریت ده‌كات له‌م جاره‌دا شیكردنه‌وه‌یان بۆ بكه‌ی.
-خوێندنه‌وه‌ی چواره‌م: ئه‌م جاره، كاتێك كتێبه‌كه ده‌خوێنیته‌وه، هه‌رچی ئه‌وه‌ی مابێ كه تا ئێسته تێی نه‌گه‌یشتووی، هه‌مووی حاڵی ده‌بیت ئیتر پێویست ناكات جارێكی تر بیخوێنیته‌وه.
دانیال كۆفمان مامۆستای فه‌لسه‌فه له زانكۆی میزۆری، دووپات له‌سه‌ر خاڵێكی دیكارت ده‌كاته‌وه و وه‌ك ئامۆژگاری هه‌میشه به قوتابییه‌كانی ده‌ڵێ، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه، هه‌رگیز به‌بێ قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز، فه‌لسه‌فه مه‌خوێنه‌ره‌وه. ئه‌وه بۆ فه‌لسه‌فه نابێ، له‌سه‌ر لا به‌دیار قاوهیهكهوه دانیشیت و به تاقه‌ت خه‌ریكی خوێندنه‌وه بیت.
هه‌رسێ پسپۆڕی بواری فه‌لسه‌فه: جێرالد جۆنز، جێرمی هایوارد و دان كاردینال، له فه‌رهه‌نگی "AQA AS Philosophy" باسیان له شێوه‌یه‌كی ئاسانی خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه كردووه و ده‌ڵێن: پێویسته به پێنج چاویلكه‌وه ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی بكه‌ی تا باشتر تێی بگه‌یت:
یه‌كه‌م، چاویلكه‌ی ڕووپێوی: كێ ئه‌و ده‌قه‌ی نووسیوه؟ بۆ نووسراوه؟ كه‌ی نووسراوه؟ هه‌موو ئه‌مانه یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه باشتر بگه‌یت و زۆر شتت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ.
دووه‌م، چاویلكه‌ی ده‌سته‌واژه: ئه‌و وشانه چین كه وه‌ك ده‌سته‌واژه له كتێبه‌كه‌دا به‌كار هاتوون ما‌نایان چییه؟ تێگه‌یشتن له مانای ئه‌و ده‌سته‌واژانه، ده‌رگه‌یه‌كی گه‌وره‌ت به ڕووی تێگه‌یشتنێكی فراوان بۆ ده‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن شۆفێریی بكه‌یت و هه‌موو هێماكانت بۆ دانرابێت و تۆیش له هه‌مووی حاڵی بیت.
سێیه‌م، چاویلكه‌ی چه‌مكه‌كان: ئه‌و چه‌مكه سه‌ره‌كییه چییه كه ده‌قه‌كه له‌سه‌ری ده‌ڕوات؟ مه‌به‌ستی نووسه‌ر چییه؟ پێوه‌ندی ئه‌و چه‌مكانه به دهستهواژهكانهوه چییه؟ له ڕێی چاویلكه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مه‌وه، ده‌توانی له چه‌مكه‌كان بگه‌ی.
چواره‌م، چاویلكه‌ی سه‌لماندن: لێره‌دا ده‌بێ بیدۆزیته‌وه، نووسه‌ری كتێبه‌كه بۆ هه‌ر چه‌مكێك كه ده‌یه‌وێ تێت بگه‌یه‌نێ، چ بیانوویه‌كی بۆ سه‌لماندنی بابه‌ته‌كانی هێناوه‌ته‌وه؟ ده‌یه‌وێ چی بسه‌لمێنێ و چۆن ده‌یسه‌لمێنێ؟ بۆ ئه‌و ده‌سته‌واژانه بگه‌ڕێ كه وه‌ك: له‌به‌ر ئه‌وه، بۆیه، گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی..هتد بزانه لێره‌دا بیانووه‌كه‌ی تا چه‌ند ده‌توانێ ڕازیكه‌ر و لۆجیكی بێت.
پێنجه‌م، چاویلكه‌ی ڕوونكردنه‌وه: لێره‌دا ده‌توانی ته‌واوی ئه‌و به‌شانه‌ی كتێبه‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، به شێوه‌ی خۆت دابه‌شی بكه‌یته‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ی، خاڵبه‌ندی بۆ دابنێیت. ئیتر به‌م چاویلكه‌یه، پێت ده‌كرێ كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌واوی كتێبه‌كه بۆ خۆت بنووسی.
كاتێك فه‌لسه‌فه ده‌خوێنیته‌وه، هه‌ر پێنج چاویلكه‌كه بكه‌ره چاوت و له ده‌قه‌كه‌دا به‌كاری بهێنه، وه‌ك بڵێی لێكۆڵهریت و بۆ به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانه‌كه ده‌گه‌ڕێی. ئه‌مه‌ش شتێكی هێنده گران نییه و به ته‌واوی به‌سه‌ر خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن له فه‌لسه‌فه زاڵت ده‌كات.
ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێ، له سایه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، تێگه‌یشتن له فه‌لسه‌فه زۆر ئاسان بووه. كاتێك كتێبێكی فه‌لسه‌فی ده‌خوێنیته‌وه، زۆر به ئاسانی، ناوی نووسه‌ره‌كه و ژیانی، ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی باس كراون، چه‌مكه‌كان، گه‌ڕان بۆ هه‌مووی بكه و ده‌بینی له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك، كێی تر نووسیویه‌تی دێته به‌رچاوت، بۆیه هه‌رگیز ئه‌و كتێبه‌ی به‌رده‌مت وه‌ك كۆدێكی نه‌كراوه و ئاڵۆز نامێنێ.