له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه زۆربه‌ی كاڵا توركییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه
بایكۆت كراون و ئێسته ئاشكرا بووه سعوودیه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌و په‌راوێزخستنه‌ی توركیا و ریاز به فه‌رمی شه‌ڕی ئابووری دژی ئه‌نكه‌ره ده‌ست پێ كردووه.
سعوودیه به شێوه‌ی نافه‌رمی كاڵاكانی توركیا قه‌ده‌غه ده‌كات
.
گرژی نێوان توركیا و سعوودیه له سه‌ره‌تای تێكچوونی دۆخی یه‌مه‌نه‌وه رووی له هه‌ڵكشان كرد و دروشمه سه‌ره‌ڕۆكانی ئه‌نكه‌ره و جووڵه سه‌ربازییه‌كانی له لیبیا و سووریا و ئه‌مدواییانه‌ش له قه‌ره‌باخ، بووه هۆی تووڕه‌یی ریاز.
ئه‌و گرژییه له‌سه‌ر هه‌ژموونی سیاسیی ریاز و ئه‌نكه‌ره‌یه به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. سعوودیه به شێوه‌ی نافه‌رمی كاڵاكانی توركیا قه‌ده‌غه ده‌كات و كۆمه‌ڵێك گه‌مارۆی رانه‌گه‌یه‌نراوی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه و له خاڵه سنوورییه‌كان كاڵای توركی دوا ده‌خات و داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی و باكوری ئه‌فریقا كردووه كاڵای توركی بایكۆت بكه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی دویچه‌ڤێله، توركیا له چه‌ند مانگی رابردوو كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگی له بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ سعوودیه بۆ هاتووه‌ته پێش و كاڵاكانی ئه‌و بره‌وه‌ی جارانیان له ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا نه‌ماوه.
كۆمه‌ڵێك گه‌مارۆی رانه‌گه‌یه‌نراوی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه
.
عه‌جلان بن عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكی ژووره بازرگانییه‌كانی سعوودیه سه‌ره‌تای مانگی رابردوو له تویتێكدا داوای بایكۆتی كاڵای توركی كرد و له‌و كاته‌وه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای گه‌وره ده‌نگیان خسته پاڵ ئه‌و به‌رپرسه‌ی سعوودیه و به‌رهه‌مه توركییه‌كانیان بایكۆت كرد.
زنجیره بازاڕی "عه‌سیم" كه یه‌ك له گه‌وره‌ترین زنجیره فرۆشگاكانی عه‌ره‌بییه، سه‌رجه‌م كاڵا توركییه‌كانی بایكۆت كردووه و زنجیره ریستۆرانتی "هێرفی" رای گه‌یاندووه، له‌مه‌وبه‌دوا له‌بری هه‌مبه‌رگری توركی، هه‌مبه‌رگری یۆنانی له ریستۆرانته‌كانی به‌كار ده‌هێنێت.
هاوكات كۆمپانیا توركه‌كان ده‌ڵین، وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له سعوودیه بۆ كۆمپانیا توركییه‌كان ئه‌وه‌نده قورس بووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆمپانیاكانی توركیا ناتوانن له‌و وڵاته كار بكه‌ن، ناردنی كاڵای توركیش بۆ سعوودیه كۆمه‌ڵێك گرفتی بۆ دروست كراوه و له خاڵه سنوورییه‌كان ئه‌وه‌نده‌یان راده‌گرن كه هه‌ندێك جار كاڵاكان به‌سه‌ر ده‌چن و كه‌ڵكی به‌كارهێنانیان نامێنێت.
بەهای هەناردەی بازرگانی تورکیا بۆ سعوودیا ساڵانە دەگاتە سەرووی سێ ملیار دۆلار
.
رۆژنامه‌ی ئابووری دنیا له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، كۆمپانیای مێرسك كه گه‌وره‌تری كۆمپانیای گواستنه‌وه‌یه له دنیا، هۆشداری داوه‌ته كڕیاره‌كانی كه له‌وانه‌یه كاڵا توركییه‌كانیان له ده‌روازه مهرزییهكانی سعوودیه رابگیرێت.
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی له‌وه كردووه، ئه‌و كاڵایانه‌ی له توركیاوه ره‌وانه‌ی سعوودیه ده‌كرێن یان راده‌گیرێن، یان كاروباری گومرگیان به خاوی به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له سنوور ده‌مێننه‌وه و ره‌نگه له‌ناو سعوودیه‌ش دره‌نگ بگه‌نه جێ و له‌وانه‌شه هه‌ر به‌ته‌واوه‌تی له سنووره‌كه بمێننه‌وه.
بازرگانێك كه كاڵای توركی ره‌وانه‌ی سعوودیه كردووه و به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، به‌رپرسانی سعوودی له خاڵه سنوورییه‌كان پێیان گوتووین، ئێمه ئه‌و كاڵایانهمان ناوێت كه لێیان نووسراوه "مێدی ئین توركیا".
ئیسماعیل كوجوكایا بێژه‌ری كه‌ناڵی فۆكس له به‌رنامه‌یه‌كدا له‌و كه‌ناڵه رای گه‌یاندووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێیش بدرێت كاڵا توركییه‌كان بگه‌نه ناو سعوودیه، له فرۆشگا‌كان له ته‌نیشت كاڵا توركییه‌كان، كاغه‌زێك هه‌ڵواسراوه لێی نووسراوه، ده‌ست بۆ كاڵای توركی مه‌به‌ن.
ته‌نیا له پارێزگای خه‌تای توركیا ساڵانه 70 ملیۆن دۆلار كاڵا هه‌نارده‌ی سعوودیه ده‌كرێت و پارێزگاره‌كه‌ی به رۆژنامه‌ی ئوزیورتی توركی راگه‌یاندووه، ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئابووری پارێزگاكه‌مان دروست كردووه و به‌های بازرگانیكردنمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بۆ كه‌متر له نیوه دابه‌زیوه.
ئه‌و كێشه‌یه ته‌نیا له‌ناو سعوودیه نییه، به‌ڵكو له زۆربه‌ی وڵاتانی كه‌نداو و باكوری ئه‌فریقاش ئابووری توركیا تووشی گرفت بووه‌ته‌وه، وه‌به‌رهێنێكی توركی به رۆژنامه‌ی ئابووری دنیای راگه‌یاندووه، له وڵاتی ئیماراتیش كۆمه‌ڵێك كێشه‌یان هه‌یه، به‌ڵام گرفته‌كه به‌و ئاسته نییه كه له سعوودیه بۆ كاڵای توركی دروست بووه.
رۆژنامه‌ی سه‌باحی توركی "چاپی ئینگلیزی" كه سه‌ر به حكوومه‌ته، نووسیویه‌تی له مه‌غریب و جه‌زائیریش كێشه بۆ كاڵا هه‌نارده‌كانی توركیا دروست ده‌كه‌ن و بازرگانان گیرۆده‌ی رۆتین ده‌كرێن.
دویچه‌ڤێله ئاشكرای كردووه، له وڵاتانی مه‌غریب و جه‌زایر و تونس، رۆتین بۆ رێپێدان به چوونه‌ناوه‌وه‌ی كاڵای توركی له‌چاو جاران، پێنج ئه‌وه‌نده زیادی كردووه.
ئیسلام ئوزكان مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای ئابووری سیاسیی به‌و ئاژانسه ئه‌ڵمانییه‌ی راگه‌یاندووه، به‌رپرسانی سعوودیه حه‌ز به جووڵه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له یه‌مه‌ن و سووریا ناكه‌ن و به هاوكاری ئیمارات و ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و پێوه‌ندییه نزیكه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، سوود له هه‌ژموونی خۆی له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌رده‌گرێت بۆ شكاندنی ئابووری توركیا.
به‌های هه‌نارده‌ی توركیا بۆ سعوودیه ساڵانه سه‌رووی سێ ملیار دۆلاره و ئه‌نجوومه‌نی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی توركیا هۆشداری داوه كه ئه‌و ئاسته به‌رزه له بازرگانی توركیا كه‌وتووه‌ته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
هاوكات مه‌ریخ كۆپز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رای گه‌یاندووه، ئه‌و بایكۆتانهی سعوودیه زیانێكی گه‌وره به ئابووری توركیا ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ههناردهكردنمان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا.
تا ئێسته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی بایكۆته‌كانی سعوودیه‌وه هیچ لێدوانێكی نه‌داوه، به‌ڵام نوئمان كورتولمووس جێگری ئه‌ردۆغان له سه‌رۆكایه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌باره‌ی ئه‌و بایكۆتانهوه رای گه‌یاندبوو، بایكۆته‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر توركیا نابێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تا ئێسته چه‌ندان جار توركیا هه‌وڵی داوه له رێی دانوستانه‌وه هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ناكۆكییانه له‌گه‌ڵ سعوودیه بدات، كه‌چی سعوودیه ئاماده نییه له‌وباره‌وه هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نكه‌ره بكات.
دویچه‌ڤێله له زاری ئیبراهیم كاراگول سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر هه‌ژموونی ئه‌ردۆغان و شای سعوودیه‌یه بۆ رێبه‌رایه‌تیكردنی وڵاتانی ئیسلامی، سعوودیه هه‌وڵ ده‌دات توركیا له ئه‌فریقاوه تا باشووری ئاسیا لاواز بكات، ئه‌وان شه‌ڕێكی رانهگهیهنراویان له لیبیا و قه‌فقاز و كه‌نداو و ده‌ریای ره‌ش و ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، له دژی توركیا ده‌ست پێ كردووه.