ئه‌وه‌ی تا ئێسته زانیومانه، هه‌موو بوونه‌وه‌رێك هه‌ناسه ده‌دات و پێویستی به ئۆكسجینه، هه‌ر ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ نه‌توانێ له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی تر بژێیت، به‌ڵام به‌م دواییه زانایان جۆره بوونه‌وه‌رێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه به ته‌واوی له سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ره‌كان جیایه و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ناسه نادات و هیچ پێویستییه‌كی به ئۆكسجین نییه، ئه‌مه‌یش به دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌یر و جیاواز داده‌نرێ، له مێژووی زانستی زینده‌وه‌رزانی دا.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه
زانایان جۆره بوونه‌وه‌رێكیان له نێو زه‌ریا و ده‌ریاكان دۆزیوه‌ته‌وه كه هاوشێوه‌ی قه‌ندیلی ده‌ریایه و جیناتی میتوكۆندریا له پێكهاته‌ی خانه‌كانی نییه، كه ئه‌و جیناته بێ ئۆكسجین ناتوانێ گه‌شه بكات، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ته‌واوی بوونه‌وه‌ران به به‌رده‌وامی پێویستیان به ئۆكسجین بێ، بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌كانیان به زیندوویی بمێنێته‌وه و گه‌شه بكات، به‌ڵام ئه‌و بوونه‌وه‌ره ئه‌و جۆره جیناته له نێو خانه‌كانی بوونی نییه و كه‌چی خانه‌كانیشی هه‌ر زیندوون و گه‌شه ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه بدات و هیچ پێویستییه‌كی به ئۆكسجین بێت.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه نه‌ك ته‌نیا گۆڕانێكی گه‌وره له شێواز و بوونایه‌تی زینده‌وه‌ره‌كان دروست ده‌كات، به‌ڵكوو بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤیش بۆ گه‌ڕان به دوای ژیان له هه‌ساره‌كانی تری گه‌ردوون ده‌گۆڕێت، جاران هه‌موو زانایان به دوای هه‌ساره‌یه‌ك ده‌گه‌ڕان له گه‌ردوون كه زۆرترین ڕێژه‌ی ئۆكسجینی لێ بێت، به‌ڵام ئێسته ئه‌وه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و خه‌ریكن به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه چۆن ده‌كرێ، مرۆڤ و زینده‌وه‌ره‌كانی تر هاوشێوه‌ی ئه‌و بوونه‌وه‌ره بێ هه‌ناسه‌دان و ئۆكسجین بتوانن بژین، ئه‌گه‌ر له داهاتوویه‌كی دوور ئه‌م نهێنییه بدۆزرێته‌وه و ئه‌و گۆڕانه له جیناتی بوونه‌وه‌ره‌كان بكرێت، ئه‌وه له‌وانه‌یه هیچ پێویست به‌وه نه‌كات به دوای ئۆكسجین له گه‌ردوون بگه‌ڕێین، به‌ڵكوو ده‌بێ گۆڕانكاری له بوونایه‌تی مرۆڤ و زینده‌وه‌ره‌كان بكه‌ین، تا وایان لێ بكرێ بێ ئۆكسجین و هه‌ناسه‌دان بژین و بتوانن له‌سه‌ر هه‌موو هه‌ساره‌یه‌كی گه‌ردوون به ئاسایی ژیان به‌سه‌ر به‌رن.
ده‌یانه‌وێ سوود له‌و بوونه‌وه‌ره وه‌ربگرن، بۆ ژیانكردنی مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی تر
له ڕووی زانستییه‌وه كاتێك باس له پرۆسه‌ی هه‌ناسه‌دان ده‌كرێ، له دوو دیوه لای زانایان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، یه‌كه‌میان لایه‌نی فیزیاییه كه بریتییه له وه‌رگرتنی گازه‌كان و كردنه ده‌ره‌وه‌ی جۆرێكی تری گاز له جه‌سته، كه زۆرینه‌ی بوونه‌وه‌ره‌كان به ئۆكسجین و دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن ژیان ده‌كه‌ن، به‌شێكی تر بریتییه له هه‌ناسه‌دانی كیمیایی، ئه‌ویش پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی خانه‌یه له نێو پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی هه‌ر بوونه‌وه‌رێك كه ئه‌مه‌یش جیاوازه له پرۆسه فیزیاییه‌كه، چونكه هه‌ناسه‌دانی كیمیایی خانه‌كان ده‌بێته هۆی زیندوو هێشتنه‌وه و گه‌شه‌ی خانه‌كان، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان به‌ر له 1.45 ملیار ساڵ پێش ئێسته مرۆڤ مانه‌وه‌ی له ژیان پێوه‌ست بووه به وه‌رگرتنی ئۆكسجین و كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن له جه‌سته، ئه‌مه‌یش له ڕێی جۆره به‌كتریایه‌كه‌وه له پێكهاته‌ی خانه‌كانی مرۆڤه‌وه دروست بووه، كه قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تری له به‌كتریا ئاسایییه‌كان هه‌بووه و ئه‌و گۆڕانه‌یان به‌سه‌ر پێكهاته‌ی خانه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ دروستكردووه.
دواجار ئه‌و به‌كتریایه بووه به به‌شێك له پێكهاته‌ی خانه‌كان كه پێی ده‌گوترێ جیناتی میتوكۆندریا، به‌ڵام به‌ر له ئه‌و 1.45 ملیار ساڵه، مرۆڤ هه‌بووه یان نه‌بووه، هه‌ناسه‌دانی پێویست بووه یان نا، ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه زۆرینه‌ی زانایان به‌دوایه‌وه وێڵن، دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یش له نێو ده‌ریا و زه‌ریاكان، جارێكی تر ئه‌و پرسیاره به بڵاوی كه‌وتووه‌ته نێو ناوه‌نده زانستییه‌كان و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی زانایانی زینده‌وه‌رزانی.
هه‌ر خانه‌یه‌كی جه‌سته‌ی مرۆڤ له خڕۆكه‌ی سووری جه‌سته و پلازما و ڕێژه‌یه‌كی زۆری میتوكۆندریا پێك دێت، بێگومان پێكهاته‌ی جیناتی میتوكۆندریا پێوه‌سته به ئۆكسجینه و به بێ ئۆكسجین به ته‌واوی ده‌پووكێته‌وه و له‌ناو ده‌چێت، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات مرۆڤ به‌ره‌و مردنێكی خێرا بڕوات، پرۆسه‌ی هه‌ناسه‌دان به‌مشێوه‌یه بریتییه له گۆڕانی وزه‌ی كیمیایی بۆ گه‌ردیله‌ی بچووكی ئۆكسجین و خۆراك كه پێی ده‌گوترێ ئادینۆزین، سیانیدی فۆسفات، كه ئه‌مه‌یش به پێوه‌ری وزه و گه‌شه‌كردن داده‌نرێ له نێو خانه‌كان دا، واته خانه‌كان وزه‌ی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدان و مانه‌وه به زیندوویه‌تی، له ئۆكسجین و خۆراك و به‌هێزكه‌ره‌كان وه‌رده‌گرن، ئیتر ئه‌مه پرۆسه‌ی هێشتنه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه، كاتێك ئۆكسجین نه‌بێت، وزه‌ی پێویست بۆ زیندوو مانه‌وه‌ی خانه‌كان و پرۆسه‌ی به‌رده‌وامی له ژیان بوونی نابێت، به‌مشێوه‌یه خانه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌مرن، پرۆسه‌كه هێنده ورده كه ئه‌گه‌ر له دوو خووله‌ك زیاتر هه‌ناسه نه‌ده‌ین و ئۆكسجین نه‌چێته جه‌سته‌مانه‌وه، پرۆسه‌ی مه‌رگ به ته‌واوی ده‌ست پێ ده‌كات.
به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ناسه‌نادات و ته‌نیا به خۆراك زیندوو ده‌مێنێته‌وه
جیاوازی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی تازه دۆزراوه‌ته‌وه له‌وه‌دایه، كه پرۆسه‌ی ده‌سكه‌وتنی وزه‌ی بۆ خانه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئۆكسجین و گازه‌كان وه‌رناگرێت، به‌ڵكوو ته‌نیا له ڕێی خۆراكه‌كانه‌وه‌یه، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه هیچ پێویستی به هه‌ناسه‌دان نه‌بێت، بگره ئه‌وه‌ی پێی ده‌ژێیت بریتییه له خۆراك و به‌هێزكه‌ره‌كانی خانه، كه بریتین له كانزاكان و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان، ئێسته زانایان به دوای بوونه‌وه‌ری تر ده‌گه‌ڕێن، كه هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێ و ده‌پرسن چی ده‌بێ، ئه‌گه‌ر خانه‌ی ئه‌و جۆره زینده‌وه‌رانه و جیناتی وه‌ربگیرێت و له خانه‌ی مرۆڤ بچێنرێت، به‌مشێوه‌یه ده‌توانرێ مرۆڤێك به‌رهه‌م بهێنرێت، كه پێویستی به ئۆكسجین و هه‌ناسه‌دان نه‌بێت، یان چی ڕوو ده‌دات؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه له داهاتوو ده‌توانین به وه‌ڵامه‌كه‌ی بگه‌ین.