تاوانێكی سەیر ئاشكرابوو

:: PM:01:38:24/01/2023 ‌
چوار كەس هاووڵاتییەك بە فێڵ دەهێنن بۆ شارەدێیەك و لەوێ‌ دەیڕفێنن، داوای 95 هەزار دۆلار لە كەسوكاری دەكەن.

ئاسایشی دەڤەری ڕاپەڕین بڵاوی كردووەتەوە، لە 14ـی كانوونی دووەم لەلایەن چوار كەسەوە پلان دانرابوو بۆ ئەوەی هاووڵاتییەكی سنووری ڕاپەڕین بڕفێنن، دوای ئەوەی بە فێڵ تاوانلێكراو دەهێنن بۆ شارەدێی گاپیڵۆن و لەوێ دەیڕفێنن.

باس لەوەش كراوە، دوای ڕفاندنەكە ئەشكەنجەیەكی جەستەیی زۆری دەدەن و داوای بڕی 95 هەزار دۆلار دەكەن، دوای وەرگرتنی زانیاریی ورد، لەلایەن هێزەكانی ئاسایش شوێنی تۆمەتباران دۆزرایەوە و سەرجەمیان گیران و كەسەكەش ئازاد كرا.

ئێستە تۆمەتباران پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ڕانیە، بەپێی مادەی 421 لە یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینەوە بەردەوامە.


وشە - رامیار جەواد