ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن بڵاوی كرده‌وه، دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ رێكخستنه‌وه و زیادكردنی داهاته‌كان كۆ بووه‌ته‌وه.
هه‌وڵی زیادكردن و جۆراوجۆركردنی داهاته‌كانی داوه
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان وه‌زاره‌ت و لیژنه‌كه كه به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كردبوو، گفتوگۆی چڕ و ورد له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی رێكخستنه‌وه و زیادكردنی داهاته‌كان و راپۆرتی وه‌زاره‌ت له‌وباره‌یه‌وه كرا، به‌ئامانجی زیادكردنی داهاتی حكوومه‌ت و به‌كارهێنانه‌وه‌ی له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان.
ساڵی رابردوو مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی كرد، ئه‌و لیژنه‌یش دوابه‌دوای ئه‌و سه‌ردانانه دێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه وه‌زاره‌تێكی ئه‌نجامده‌ری خزمه‌تگوزاری و ژێرخانی خزمه‌تگوزارییه و دامه‌زراوه‌یه‌كه خه‌رجیی زۆرتره له داهات، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ رێنوێنییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هه‌وڵی زیادكردن و جۆراوجۆركردنی داهاته‌كانی داوه.
دووپاتی كرده‌وه، له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی سندووقی رێگه‌وبان كه رۆڵی گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر زیادكردنی داھات و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی رێگه‌وبان له سه‌رانسه‌ری ھه‌رێمی كوردستان.