یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لێواری ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره نزیك ده‌بێته‌وه، ده‌ركه‌وت كه كۆمسیۆنی باڵا عێراق له‌سه‌ر كێشه‌ی نێوان لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی پشتی به نووسراوێك به‌ستاوه كه ساخته بووه و له‌لایه‌ن لیوایه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆیان ره‌وانه كراوه كه ئێسته لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهاتووه.
"وشه" له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاوه زانیویه‌تی، پێشتر به‌پێی نووسراوێكی ساخته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه ئاراسته‌ی دادگای به‌رایی سلێمانی كردبوو ئاماژه به نووسراوێكی دادگای سلێمانی كرابوو كه له رۆژی 3/10/2022 ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كردووه سه‌باره‌ت به خاوه‌ندارێتی یه‌كێتی له‌رووی یاساییه‌وه كه به‌ناوی كێوه‌یه، له رۆژی 6/10/2022 به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ به واژووی "لیوا هه‌ڵۆ سه‌عید" كه به "هه‌ڵۆ قه‌ره‌ناوی" ناسراوه و به نووسراوێكی ساخته وه‌ڵامی دادگای سلێمانی دابویه‌وه‌و نوسیبووی: حزبی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مۆڵه‌تی یاسایی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌یه به ژماره (1208) له 6/8/1994، سه‌رۆكی ئێسته‌ی حزبه‌كه "بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی"یه، به‌ڵام دواتر نووسراوه ساخته‌كه ئاشكرابوو، بۆیه له‌وكاته‌دا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ هۆشداری دابوویه "لیوا هه‌ڵۆ قه‌ره‌ناوی" و پێی راگه‌یاندبوو نوسراوه‌كه‌ی ساخته‌یه و كاری پێناكرێت و ئێسته ناوبراو لیژنه‌ی له‌سه‌ر دروستكراوه و لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوه ساخته‌یه‌ی كه به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ئاراسته‌ی دادگای سلێمانی كردبووه.
هه‌ڵۆ قه‌ره‌ناوی له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دانراوه، ئێسته بڕیار دراوه كه ره‌وانه‌ی دادگا بكرێ
هه‌ڵۆ قه‌ره‌ناوی له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دانراوه، ئێسته بڕیار دراوه كه ره‌وانه‌ی دادگا بكرێ له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوه‌ی كردوویه‌تی و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا قوباد تاڵه‌بانی به‌ڵێنی پۆستی گه‌وره‌تری پێداوه به قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك، به‌ڵام له‌پاڵ لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، تیمی پارێزه‌رانی لاهوور شێخ جه‌نگیش سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆمار كردووه.
سه‌رچاوه‌كه كه شاره‌زایی یاسایی هه‌یه ده‌ڵێ، هه‌ڵۆ قه‌ره‌ناوی دوو دادگا ده‌یگرێته‌وه كه یه‌كێكیان "ئیستغلالی پۆسته‌كه‌ی" كردووه و ئه‌وه‌ی تریش پێوه‌ندی به ساخته‌كردنی نووسراوه‌كه‌وه هه‌یه كه ئێسته له داتابه‌یسی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا نییه.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆنه‌وی عێراقیشه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لاهور شێخ جه‌نگی رای گه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆنی به‌غدا له‌ژێر گوشارێكی توند و هه‌وڵێكی توندی بافڵ تاڵه‌بانی بووه، بڕیاره‌كه تانه‌ی لێده‌درێت، چونكه ئه‌و بڕیاره پشتی به بڕیارێكی پێشوتری دادگای سلێمانی به‌ستووه، دادگای سلێمانی پشتی به نووسراوێكی ساخته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ستووه، ئێسته دادگای هه‌ولێر بڕیاریدا كه ئه‌و نوسراوه ساخته‌یه، دادگاكه له به‌رژه‌وه‌ندی لاهور شێخ جه‌نگی بڕیاریداوه كه لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیه.