به‌مه‌به‌ستی گوتنه‌وه‌ی قسه و په‌یامه دووباره‌بووه‌كانی، شاسوار عهبدولواحیدی سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له هوتیڵ هایكریستی سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ژێر ناوی داهاتووی لاوانی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان رێكخست و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نیگه‌رانیی لێ كه‌وته‌وه.
له دوا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاسوار عه‌بدولواحید و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه له هوتێل هایكریستی نزیك ناوچه‌ی به‌كره‌جۆی سلێمانی رێكخرابوو، نزیكه‌ی 10 پاس له ته‌واوی شار و شارۆكه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هێنرابوون.
توانا محه‌مه‌د یه‌كێك له به‌شداربووانی سیمیناره‌كه، به"وشه"ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیك له شاسوار به ته‌له‌فۆن ئاگادار كرانه‌وه كه سیمینارێك هه‌یه و تایبه‌ته به‌داهاتووی لاوان و به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سیاسی، كه ته‌نیا بۆ چۆنیه‌تیی سه‌ركه‌وتنی لاوانه و دووره له باسی سیاسه‌ت.
ئه‌و گوتی، "كاتێك چووینه هۆڵه‌كه، بینیمان سه‌تان لاو كه هه‌ر لایه‌نگرانی نه‌وه‌ی نوێ بوون، له بێ جێیدا به‌پێوه وه‌ستابوون، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له پهرمانتارانی كوردستان و عێراق و هه‌ڵسووڕاوان و ئه‌ندامانی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ له ریزی پێشه‌وه دانیشتبوون، داوامان كرد به‌و هۆیه‌ی كه ئه‌وان به‌رده‌وام ره‌خنه له یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان ده‌گرن و به‌حزبه تهقیلیدییهكان ناویان ده‌به‌ن، پێمان گوتن باشتره ریزی پێشه‌وه بۆ ئاماده‌بووان ته‌رخان بكرێ، به‌داخه‌وه گوته‌بێژی نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌وانی تر، گوێیان نه‌گرت و گوتیان بۆ خۆتان به‌پێوه بوه‌ستن، ئه‌وه‌ش بووه هۆی دروستبوونی ده‌نگێكی زۆر له‌ناو هۆڵه‌كه".
نه‌وزاد كه‌ریم چالاكی مه‌ده‌نی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، كاتێك شاسوار خۆی بهژوورهكهدا كرد، ژماره‌یه‌ك لاو هوتافیان دژی ناوبراو كێشا، به‌ڵام ئه‌و خۆی تێك نه‌دا و ده‌ستی به قسه‌كانی كرد.
شاسوار رای گه‌یاند كه ئه‌م سیمیناره دووره له سیاسه‌ت، كه‌چی سه‌ره‌تای قسه‌كانی به‌كار و چالاكییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ست پێ كرد و له دوو سه‌عات، ته‌نیا یه‌ك چاره‌كی بۆ ناوه‌ڕۆكی سیمیناره‌كه ته‌رخان كرد، بۆیه هێنده‌ی تر به‌شداربووانی تووڕه كرد.
به‌گوته‌ی ئه‌و چالاكه ،"قسه‌كانی شاسوار هه‌مان قسه و په‌یامه‌كانی پێشووی بوو، كاتێك پرسیاری له‌وانه‌ی هۆڵه‌كه كرد، زۆربه‌یان به‌نه‌خێر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان دایه‌وه كه ئایا ئاماده‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌یت و ده‌نگ به نه‌وه‌ی نوێ بده‌یت، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی سه‌رسامیی شاسوار و لایه‌نگره‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ".
وه‌ك زیاتر خستیه روو، كاتێك شاسوار ده‌ستی به قسه‌كانی كرد، كاره‌بای هۆڵه‌كه كوژێنرایه‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند، دواتر گوتی ئه‌مه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌وه بووه، چونكه ده‌ترسن له سلێمانی بیانكه‌نه كه‌مینه و له هه‌ڵبژاردن ده‌بنه یه‌كه‌می زۆنی سه‌وز.
به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی هێنرابوون به‌پاس له شاره‌كانی هه‌ولێر و بادینان بوون
نه‌وزاد كه‌ریم روونی كرده‌وه، به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی هێنرابوون به‌پاس له شاره‌كانی هه‌ولێر و بادینان بوون، كه‌چی شاسوار نه‌یتوانی نانی نیوه‌ڕۆیان بۆ ته‌رخان بكات و بووه مایه‌ی نیگه‌رانیی زیاتریان.
له ماوه‌ی رابردوودا سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له‌ڕێی قسه بریق و باقدارهكانی ده‌یه‌وێت سه‌رنجی زیاتری هاووڵاتییان و به‌تایبه‌تیش لاوانی كوردستان بۆ لای خۆی رابكێشێت، پێناچێت له‌و هه‌وڵه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت.
وشه\ تایبه‌ت