وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دۆسیه‌ی چوار هه‌زار و 189 فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین ره‌وانه‌ی دیوانی چاودێری دارایی ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی دوو مووچه‌یان هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئادار، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هاتووه، به‌پێی بڕیاری كۆتایی لیژنه‌ی وردبینی و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به لیستی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان كه ژماره‌یان 10 هه‌زار و 819 مووچه‌خۆر بوو، له سیسته‌می بایۆمه‌تری دووجار یان زیاتر تۆماركراون.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی كه دوو مووچه‌یان هه‌یه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند، له كۆی 10 هه‌زار و 819 دۆسیه‌ی دوو مووچه‌یی، ده‌ركه‌وت كه چوار هه‌زار و 189 دۆسیه‌یان به‌نایاسایی دوو مووچه‌یان هه‌بووه به‌پێی ڕیزبه‌ندی.
وه‌زاره‌ته‌كه داتایه‌كانی به‌مشێوه‌یه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
١-١٩٧٣ كه‌س به‌نایاسایی دوو مووچه‌ی خانه‌نشینیان وه‌رگرتووه.
٢-١٨٤٩ كه‌س به‌نایاسایی دوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ری و خانه‌شینیان وه‌رگرتووه.
٣-٣٦٧ كه‌س به‌نایاسایی دوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ریان وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دۆسیه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و مووچه خۆره نایاساییانه به داتا‌و زانیاری ته‌واو ئاڕاسته‌ی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات تا له ڕێگای ده‌سته‌كانیانه‌وه وردبینی له ڕێكاره‌كانی بڕین و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه مووچانه بكه‌ن كه له دوای 1/7/2020 به‌دواوه به نایاسایی وه‌رگیراوه.