پێشبینی دەكرێ لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی كوردستان دەست پێ بكاتەوە

:: AM:11:08:27/03/2023 ‌
گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەولێر بەردەوامی هەیە لەبارەی نەوت و غازی كوردستان، بەڵام هیچ شتێك بەفەرمی یەكلا نەبووەتەوە و پسپۆڕێكی بواری وزە پێی وایە، ناتوانرێ هەناردەی نەوتی كوردستان بۆ ماوەیەكی زۆر بوەستێنرێ، لەبەرئەوەی كاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێ. بۆیە پێشبینی دەكرێ تا پێنجشەم هەناردەی نەوت دەست پێ دەكاتەوە.

لە دوای بڕیارەكەی دادگەی پاریس، دوێنێ هەردوو حكوومەت ناوەند و هەرێم لەبارەی دۆزینەوەی میكانیزمی نوێی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم كۆبوونەوە.

لەگەڵ ئەوەیشدا یەكێك لە بژاردەكانی تریش ئەوەیە بڕیاری دادگای پاریس، تا دوای پەسندكردنی نەوت و غازی فیدراڵی، جێبەجێ نەكرێت.

لەو چوارچێوەیەدا پێشبینی دەكرێ تا رۆژی پێنجشەمی ئەم هەفتەیە، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی بۆڕیی بەندەری جەیهانی توركیا دەست پێ بكاتەوە.

بژاردەكانی چین؟
لە دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری دادگاكە، مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی حكوومەتی عێراق، پێوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجام دا، ناوەڕۆكی پێوەندییەكەش تایبەت بوو بەخێرا یەكلاكردنەوەی دۆسیەی نەوت و غاز لەڕێی دەركردنی یاسای نەوت و غازی عێراقی فیدراڵ.

هەرێمی كوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت،

هەروەها د. گۆڤەند شێروانی پسپۆڕی بواری وزە و نەوت، بۆ "وشە" ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، باشترە  هەرێمی كوردستان نەوتەكەی بە هاوبەشی و هاوئاهەنگی لەگەڵ سۆمۆ بە بازاڕ بكات، بۆیە گوتی، "ئەوە وادەكات ئەو نەوتەی تۆ نرخێكی باشتر بكات و ئێمە لە كۆڵ كێشە یاساییەكان دەبینەوە".

هاوكات بژاردەیەكی تر ئەوەیە لە رێی رەشنووسی یاسای نەوت و غازی فیدراڵی كە ئێستە بەغدا و هەولێر بەیەكەوە رەشنووسەكە ئامادە دەكەن، هەشت قۆناغەكەی پرۆسەی نەوت لە نێوان هەردوولا دابەش بكرێتەوە. د. گۆڤەند شێروانی دەڵێت، "نە بەغدا دەتوانێ بە تەنیا هەشت قۆناغەكە جێبەجێ بكات و نە هەولێریش دەتوانێ ئەوە بكات."

لەگەڵ ئەوەیشدا یەكێك لە بژاردەكانی تریش ئەوەیە بڕیاری دادگای پاریس، تا دوای پەسندكردنی نەوت و غازی فیدراڵی، جێبەجێ نەكرێت.

هەناردەی نەوت
هەرێمی كوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت، زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل لەو بڕە لەڕێی بۆڕیی بەندەری جەیهان هەناردە دەكرێت.

راگرتنی ئەو بڕە نەوتەی كوردستان بە بەردەوامی، كاریگەریی لەسەر نرخی نەوت دەبێت، لەبەرئەوەی ئۆپیك پلەس كە بڕی بەرهەمهێنانی زیاترە لە 40 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، بڕیاری دا بڕی دوو ملیۆن بەرمیل كەم بكاتەوە، بۆ ئەوەیش عێراق دەبوو 230 هەزار بەمیل نەوت كەم بكاتەوە، ئەگەر لە ماوەی هەفتەیەكدا هەناردەی نەوتی كوردستان دەست پێ نەكاتەوە، ئەوا نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە.
 
بەغدا و هەولێر بە كوێ گەیشتوون؟
بەرلە پشووەكانی جەژنی نەورۆز، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەبارەی نەوت گەیشتووین بە رێككەوتن، بەوەی هەژمارێكی بانكی هەرێم بكرێتەوە و دەسەڵاتی خەرجكردنی پارەی نەوت، تەنیا لە دەستی مەسروور بارزانییە و هەژمارەكەیش لە ژێر چاودێریی دیوانی چاوێری دارایی عێراق دەبێت.

هەروەها هەردوولا لە گفتوگۆ و نووسینەوەی رەشنووسی یاسای نەوت غاز بەردەوامن و هەفتانە كۆبوونەوە دەكەن.

رۆژی 23ی ئادار، دەستەی ناوبژیوانی لە دادگای ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، توركیا و عێراقی لە بڕیاری تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی ئاگادار كردەوە، لە دوای بڕیارەكە  سەعات 12ی شەو هەینی، توركیا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگرت، پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری دادگا راگەیاند.

لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكەیش، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رای گەیاند، "بڕیارەكەی دادگای فڕەنسا كاریگەریی لەسەر پێوەندییەكانمان لەگەڵ بەغدا نابێ".


وشە - زریان تەها