"وشه" ورده‌كاری كێشه‌ی هونه‌ر ره‌شید دۆڵه‌مه‌ڕی و پێشه‌نگایه‌كی ئۆتۆمبێل بڵاو ده‌كاته‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ له نێوانیاندا رووی داوه و دژه‌تیرۆری یه‌كێتی هاتوونه‌ته ناو كێشه‌كه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ی نیسان، هونه‌ر ره‌شید دۆڵه‌مه‌ڕی كه یه‌كێكه له نزیكه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی، هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر پێشه‌نگایه‌كی ئۆتۆمبێل به‌ناوی "كامیار" كه خاوه‌ندارییه‌ته‌كه‌ی بۆ خوشكه‌زایه‌كی سالار لاله‌سه‌رحه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته هۆكاری هه‌ڵكوتانه‌كه روون نییه و پێده‌چێ به‌مه‌به‌ستی سه‌رانه وه‌رگرتن ئه‌و كاره ئه‌نجام درابێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له پێشه‌نگاكه ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ دروستبوونی شه‌ڕه‌كه‌دا وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی گه‌یشتووه‌ته شوێنی رووداوه، ئه‌وه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه خۆی چاودێری كاره‌كه‌ی كردووه.
هونه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند گرێبه‌ستێكی ئۆتۆمبێل و ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێلدا گرتووه
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، هونه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند گرێبه‌ستێكی ئۆتۆمبێل و ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێلدا گرتووه و دواتر له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆری یه‌كێتییه‌وه لێی وه‌رگیراوه‌ته‌وه، دواتریش هونه‌ر له‌لایه‌ن وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه له‌شه‌ڕه‌كه‌دا رزگار كراوه و بردراوه.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێ، ئێسته ماڵباتی سالار لاله سه‌رحه‌د ڕۆغزایی كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هونه‌ر داوای لێبووردن نه‌كات ئه‌وان خۆیان كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌و په‌یامه‌یشیان گه‌یاندووه‌ته وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی.
دوای شه‌ڕه‌كه، میدیای یه‌كێتی مایكێكیان ناردووه‌ته پێشه‌نگه‌كه و له‌ژێر گوشاری وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی روونكردنه‌وه‌یان به خاوه‌نی پێشه‌نگاكه‌داوه كه هیچ رووداوێك نه‌بووه.