سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌داهاتی له هه‌رێمی كوردستان كرد و بڕیار درا له‌مه‌ودوا، یه‌ك هه‌ژماری بانكی بكرێته‌وه و ته‌واوی داهاتی هه‌رێمی كوردستان بخرێته سه‌ر ئه‌و حیسابه و كۆتایی به گرفتی كۆكردنه‌وه‌ی داهات بهێنرێت، شاره‌زایانیش باس له‌و هه‌نگاوه گرنگه ده‌كه‌ن و پێیان وایه شه‌فافییه‌ت له كۆكردنه‌وه و خه‌رجكردنه‌وه‌ی داهات دروست ده‌بێت.
شوان زراری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ دانانی هه‌موو داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك هه‌ژماری بانكی، ئه‌وه یه‌كێك بوو له كارنامه و به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆی به‌ڵێنی دا بیكات و به ئه‌نجامیشی گه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ماوه‌یه‌كی زۆره كاری له‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و گرفتانه‌ی هاتنه پێش هۆكار بوون له دواخستنی.
ئه‌و گوتی، له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و گرفتانه‌ی هاتنه پێش له رووی ئابووری و كۆكردنه‌وه‌ی داهات و كێشه سیاسییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان، بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌ژماره بانكییه دوا بكه‌وێت، به‌ڵام بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان، زۆر گرنگ و له جێی خۆی بوو، ئه‌گه‌ر هه‌مووان پابه‌ندی ئه‌و رێنوێنییانه بین كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ری كراوه هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ند بن، بێگومان ده‌بێته كارێكی زۆرباش له‌رووی شه‌فافی و داهاتی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك رابردوو په‌رش و بڵاو نابێت و هه‌موو له یه‌ك حیساب و له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان ده‌بێت.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، به‌هۆی ئه‌و یه‌ك حیسابییه‌وه گرنگی زیاتر به خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تكردن و پڕۆژه و گه‌شه‌كردنی ئابووری ده‌درێت، له هه‌مان كاتدا كۆتایی به كۆكردنه‌وه‌ی داهات و دروستبوونی گرفت بۆ داهات ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌و گرفته‌ش نامێنێت كه جارێكی تر داهات چۆن دابه‌ش بكرێته‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌كان، ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه له‌و حیسابه كۆ ده‌كرێته‌وه و هه‌ر له‌وێشه‌وه دابه‌ش ده‌كرێته‌وه، به مه‌رجێك هه‌موو پارێزگا و یه‌كه ئیداره سه‌ربه‌خۆكان پابه‌ند بن و داهات بگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌و شه‌فافییه‌ته هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر داهاتدا بگرێت
ئازاد ئه‌كره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی میله‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌و بڕیاره‌ی دووباره شه‌فافییه‌تی له بواری داهاتدا راگه‌یاند، بۆ هه‌رێمی كوردستان قۆناغێكی گرنگ و گه‌وره ده‌بێت، هاوكات له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانه، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌و شه‌فافییه‌ته هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر داهاتدا بگرێت و له هه‌ر حاڵه‌تێكدا گرفت دروست بێت كه دواجار هاووڵاتییان و مووچه‌خۆران لێی زیانمه‌ند ده‌بن.
ناسر ئیسماعیل شاره‌زای ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاو و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ دانانی هه‌ژمارێكی بانكی بۆ هه‌موو داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له هه‌نگاوه هه‌ره گرنگه‌كانی شه‌فافییه‌تی داهات، ئه‌مه واتا ئه‌و داهاته‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به نه‌وتی و نانه‌وتی و فه‌رمانگه و گومرگ و ئه‌وه‌ی داهاتی حكوومه‌ته، هه‌موو له یه‌ك حیساب ده‌بێت و وه‌ك رابردوو نییه هه‌ر ناوچه و له حیسابێك و له شوێنێك بێت و نه‌زانرێت چییه و چۆن خه‌رج ده‌كرێت و چه‌نده و بۆ كوێ ده‌چێت.
ئه‌و گوتی، به‌و جۆره له یه‌ك هه‌ژماردا كۆتایی به گرفتی كۆكردنه‌وه‌ی داهات ده‌هێنێت، له هه‌مان كاتدا گرفتێكی گه‌وره‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌ویش گرفتی داهاتی كۆكراوه كه پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناڕێكی هه‌بوو، نه‌ده‌زانرا داهات چه‌نده، ئێسته كه هه‌مووی بچێته‌وه سه‌ر یه‌ك حیساب، ده‌رده‌كه‌وێت داهات چه‌ند بووه و دووباره خه‌رجكردنه‌وه‌ش ده‌بێته‌وه شه‌فافییه‌تێكی تر كه ئه‌و داهاته دابه‌شی سه‌ر ناوچه‌كان ده‌كرێته‌وه، دیار ده‌بێ چه‌ندی بۆ كوێ خه‌رج ده‌كرێت و چه‌ندی بۆ چ پارێزگا و ناوچه‌یه‌كی تر خه‌رج ده‌كرێت، راستییه‌كه‌ی هه‌نگاوێكی گرنگ و شه‌فافییه‌تێكی تره كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییاندایه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی