كه‌متر له 10 رۆژی ماوه بۆ پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڵام چاره‌نووسی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌و حزبه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، چه‌ند رۆژێكه به‌رهه‌م ساڵح هه‌رێمی كوردستانی به‌جێهێشتووه و ئه‌گه‌ری به‌هێزیش هه‌یه كه مه‌لا به‌ختیار پۆستێكی باڵای له‌ناو حزبه‌كه‌یدا پێ بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئاگادار له ده‌باشان، له‌به‌ر هه‌ستیاریی پۆسته‌كه‌ی كه پێی باش نه‌بوو ناوی ئاشكرا بكرێت، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای پێنجه‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتی به‌رده‌وامه و له دواین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیش‌دا، به وردی پێداگری له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كاره‌كان و به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌لومه‌رجی ناوخۆی یه‌كێتی و كوردستان و عێراق و گۆڕانكارییه‌كانی ده‌وروبه‌ر، هه‌ستیارن و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت كۆنگره‌كه‌ی بكاته ده‌رفه‌تی نوێبوونه‌وه و پێشڤه‌چوون، نه‌ك ببێته زیاتری لێكترازان و قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێكان.
هێشتا دیار نییه كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئایا به‌شداری كۆنگره ده‌كات یان نا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق، به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی له سه‌رۆكی یه‌كێتی، هه‌رێمی كوردستانی به‌ره‌و ده‌ره‌وه جێهێشتووه، هێشتا دیار نییه كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئایا به‌شداری كۆنگره ده‌كات یان نا.
له زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، به‌رهه‌م ساڵح گومانی هه‌یه كه ببرێته ناو كۆنگره و پۆستی باڵای له‌ناو یه‌كێتی پێ نه‌درێت، جگه له‌وه‌ش هه‌وڵێكی چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی هه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری كۆنگره بكات.
له رۆژانی رابردوودا، دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی دوو لایه‌نه له نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و مه‌لا به‌ختیار هه‌بووه و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك گفتوگۆیان كردووه، هه‌رچه‌ند هێشتا رێككه‌وتن نه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌چێته كۆنگره‌كه یان نا، به‌ڵام به‌ڵێنی ئه‌وه دراوه له نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی یان ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌كه به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان، كه بۆ سه‌ركرده ده‌رنه‌چووه‌كان و كۆنه‌كان داده‌مه‌زرێت، یه‌كێكیانی پێ بدرێت.
رۆژنامه‌نووسێكی تۆڕی ناوه‌ندی رۆشنگه‌ریی چاو‌دێر، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، به‌هۆی بڕینی بودجه و پاره‌ی ده‌زگاكه‌ی مه‌لا به‌ختیار بۆ ماوه‌ی 14 مانگ له لایه‌ن بافڵ و ئیداره‌ی گشتی یه‌كێـتی، نیگه‌رانییه‌كانی مه‌لا به‌ختیار نه‌ڕه‌ویونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌و كارمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسانی چاودێریشه‌وه فشارێكی زۆری له‌سه‌ره و داوایان كردووه، چیتر به‌بێ هۆ نه‌مێننه‌وه، به‌ڵام پێیان ڕاگه‌یه‌نراوه تا مانگی 10ی داهاتوو ئارام بگرن و ئه‌گه‌ری هه‌یه له وه‌رگرتنی پۆستی باڵا، جارێكی تر پاره‌ی ده‌زگاكه خه‌رج بكرێته‌وه.
موحسین محه‌مه‌د شاره‌زای زانسته سیاسییه‌كان، به "وشه"ی راگه‌یاند، كۆنگره‌ی یه‌كێتی له دوو ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر نییه، ئه‌گه‌ر ئێران ئۆكه‌ی دابێته بافڵ و لیستی ناوی ئه‌وانه‌ی پێ درابێت كه ده‌توانن له‌ناو یه‌كێتی پۆستی باڵا وه‌ربگرن و بچنه مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، ئه‌وا كۆنگره‌كه ته‌نیا بۆ ناو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێشتا ئۆكه‌ی ئێرانی له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا پێویستی به‌وه هه‌یه كه بافڵ، بگاته رێككه‌وتن و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ناڕازییه‌كانی یه‌كێتی رێك بكه‌وێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، یه‌كێك له مه‌ترسییه رژده‌كانی دوای كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی بازرگان و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان و نزیكه‌كانی بافڵ و قوباد و ده‌باشان، جومگه هه‌ستیاره‌كانی دارایی، رێكخستن، سه‌ربازی و راگه‌یاندن بگرنه ده‌ست، به په‌ره‌سه‌ندنی باڵباڵێن، هه‌ڵوه‌رینی ریزه‌كانی یه‌كێتی ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه.
بڕیاره رۆژی 27ی ئه‌یلوول یه‌كێتی پێنجه‌م كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت و دیار نییه له چ شوێنێك ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز، ده‌بێته یه‌كه‌م كۆنگره و چاوه‌ڕێ ناكرێت گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له رێڕه‌وی ژیانی سیاسی و حزبایه‌تیدا بێته ئاراوه.
وشه\ تایبه‌ت