په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگدانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بۆ رۆژی سێشه‌م كه ده‌كاته سبه‌ی دواخست.
ته‌واوی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دوانه‌خرا، به‌ڵام ته‌نیا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بۆ سبه‌ی دواخستووه و بڕیاری دواخستنه‌كه‌یش له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه شیعییه‌كان بووه.
به‌قسه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 100 په‌رله‌مانتاربووه، پێشتر گفتوگۆیان كردووه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداون ده‌نگ به پڕۆژه‌یاساكه بده‌ن.