وەزارەتی كارەبا: رۆژانە 17 سەعات دەدرێتە هاووڵاتییان

:: PM:04:25:18/09/2023 ‌
بەهۆی بەرزبوونی پلەكانی گەرما خواست لەسەر كارەبا رۆژانە زۆر بوو و كێشەی زۆریشی بۆ هاووڵاتییان دروست دەكرد، بەڵام ئێستە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، گوتەبێژی كارەبا دەڵێ، رۆژانە 17 سەعات كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان دەدرێت

 ئەمڕۆ دووشەم 18 ئەیلوول، ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا رای گەیاند، لە وەرزی پایزدا رۆژانە 17 سەعات كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان دەدرێت.

ئەو گوتەبێژە دەڵێ، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و كەمبوونەوەی خواست لەسەر كارەبا، لۆدی سەر كارەبا كەم بووەتەوە، وێستەگەكانی كارەبا بەشێوەیەكی باشتر كارەبا بەرهەم دێنن.


وشە - لاڤین عومەر