كوردستان له زۆر به‌رهه‌می كشتوكاڵی ده‌وڵه‌مه‌نده و خاكه‌كه‌ی بۆ زۆر له به‌روبوومه‌كان گونجاوه، یەکێک لەو رووەکانەی لە سیدەکان چاندوویانە و لەمەودوا دەیبڕنەوە تووتنە و جووتیارێكی شارۆچكه‌ی سیده‌كانیش دەڵێ تامی تووتنی خۆماڵی لەگەڵ جگەرەی تر جیاوازییەکی زۆری هەیە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19 ئه‌یلوول، كه‌ریم یوسف به "وشه"ی راگه‌یاند، ''ئه‌و تووتنه چه‌ند زه‌رد بێت خۆشتره، ده‌بێت سه‌ری گوڵه‌كه‌ی تووتن ببڕی و چه‌ندیش ئاوی بده‌ی تامی تووتنه‌كه خۆشتر ده‌بێت، تووتنی ئه‌مساڵ تووتنێكی خۆشه، كڕیاره‌كانم چوار كیلۆ بۆ پێنج یان 10 كیلۆ ده‌یبه‌ن و خه‌ڵك پێیان وایه بۆ كێشان له پاكه‌ت خۆشتره.''
ئه‌و جووتیاره ده‌ڵێ، له مانگی شه‌ش ده‌ست به چاندنی ده‌كه‌ن و له مانگی نۆ ده‌یبڕینه‌وه، تووتنه‌كه چه‌ند به‌ر پایز بكه‌وێت باشتره، تووتنی پایز وه‌ك هی هاوین نییه، كۆتایی مانگی 10 كاتی تووتنه و ئیتر به‌داریه‌وه‌ی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زه‌رد بێت، كه وشك ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌كیان داده‌نێن، كڕیاران دێن ده‌یبه‌ن، بۆ مانگی 11 یا 12 ئیتر ته‌واو ده‌بێت و بۆ فرۆشتنه، هه‌ندێك جار تا مانگی دوو بۆ سێ وشك نابێت.