له‌به‌رده‌م پرسه‌ی ئه‌و سێ كوژراوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت كه دوێنی رووداوێكی ته‌قینه‌وه تێیدا روویدا / هێشتا نازانرێ بۆردمان بووه یان ته‌قینه‌وه/ چه‌كی قورس و هێزێكی زۆر بڵاوه‌ی پێ كراوه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند وێنه‌یه‌ك له پرسه‌ی ئه‌و سێ كوژراوه‌ی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی كه دوێنی له رووداوه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت بوونه قوربانی بۆ "وشه" نێردرا. به‌ڵام له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ كه چه‌كێكی زۆری قورس له به‌رده‌م پرسه‌كه‌دا دانراون.
پرسه‌ی ئه‌و كوژراوانه، له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌ده سوور به‌رێوه‌چوو، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆیش بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی پرسه‌كه‌ی كرد و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر مایه‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ، چه‌كی جۆری "دۆشكا و زیاتر له هه‌زار چه‌كدار" له ده‌وروبه‌ری هۆڵی پرسه‌كه‌دا جێگیر كراون، كه سیمایه‌كی ته‌واو سه‌ربازی داوه‌ته شوێنه‌كه، له‌كاتێكدا پرسه بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌ك سه‌ربازی.
دوێنی له فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت رووداوێكی ته‌قینه‌وه رووی دا و ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانی لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام هێشتا ورده‌كاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه رانه‌گه‌یه‌نراوه. ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌رباری سه‌ركۆنه‌كردنی رووداوه‌كه داوای له ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان كرد لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكه‌ن.