دوای په‌یامه ئاگرینه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار و ره‌خنه تونده‌كانی له خراپی ره‌وشی ناوخۆیی یه‌كێتی و ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ستنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌گه‌ری په‌لاماردانی ماڵ و باره‌گاكه‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانی دژه‌تیرۆر و كۆماندۆ هه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مه‌لا به‌ختیار كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هی ژێر به‌ڕه‌ی هێنایه سه‌ر به‌ڕه و به‌وجۆره قسه‌ی كرد كه دوای كۆنگره یه‌كێتی به ته‌واوی شكست ده‌هێنێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار، به "وشه"ی گوت، دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار په‌یامێكی توندی ئاگرینی بلاَوكرده‌وه، دژی به‌ستنی كۆنگره‌ی سه‌پێندراوی پێنجه‌می یه‌كێتی كه بڕیاره دوو رۆژی داهاتوو له شاری سلێمانی ببه‌سترێت، په‌یامه‌كه بووه‌ته نیگه‌رانی بۆ بافڵ تاڵه‌بانی و سه‌رانی ده‌باشان.
" جووڵه‌ی چه‌ند هێزێكی تایبه‌تی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و كۆماندۆ له‌نزیك باره‌گا و ماڵه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار زیادی كردووه و پێده‌چێت له تۆڵه‌ی ئه‌و په‌یامه‌یدا په‌لاماری ناوبراو بدرێت" سه‌رچاوه‌كه وای گوت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری ئه‌و گوتانه‌ی مه‌لا به‌ختیار كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده دێرینه‌كانی یه‌كێتی له‌دوای نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و زاواكه‌ی هاتووه، تیایدا به‌هۆی بچووك كردنه‌وه‌ی رۆڵ و پێگه‌ی مه‌لا به‌ختیار و سه‌پاندنی بۆچوونه‌كانی دواجار بڕیاریداوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری كۆنگره نه‌كات.