به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه، له پارێزگای مووسڵ بڕیار درا سبه‌ی له ته‌واوی داوده‌زگاكانی پشووی فه‌رمی بێت، به‌ڵام پشووه‌كه خوێندكارانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی ناگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، نه‌جم جبووری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بڕیاریدا سبه‌ی له داوده‌زگاكانی پارێزگاكه بكرێته پشوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی پارێزگار، پشووه‌كه قوتابیانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه و داوده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی پۆلیس و به‌رگریی شارستانی و فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان ناگرێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و له زۆر ناوچه‌ی تری عێراق و كوردستان پشووی فه‌رمی رابگه‌یه‌نێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو هه‌یه.