مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا ئاڵوگۆڕ كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی تشرینی دووه‌م، به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌ت، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌رێمی كوردستان قوربانییه‌كی زۆری له پێناو مافه‌كانی داوه و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانیی له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
زیاتر گوتی، هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه شوێنێكی تایبه‌تی لای من هه‌یه و به‌رده‌وام ده‌بم له پشتیوانی كردنتان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها دووپاتی له پێویستیی هه‌بوونی گه‌شتی فڕۆكه‌وانیی ڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن كرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت سوپاسی به‌ریتانیای كرد بۆ پشتیوانیی به‌رده‌وامی له هه‌رێمی كوردستان و تیشكی خسته سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و دووپاتی له گرنگیی پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ڕێزگرتن له قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێم كرده‌وه له پێناو سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.