برایه‌كی موراد كانیكورده‌یی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاند، ئه‌م كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هید موراد یادی دوو ساڵه‌ی تیرۆركردنی كاكمیان كرده‌وه ئه‌وانه خۆیان بكوژ و تاوانبار و رێخۆشكه‌ری تیرۆركردنی شه‌هید موراد و هاوڕێكانی بوون.
هێمن كانیكورده‌یی برای موراد كانیكورده‌یی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاندووه، له یادی دوو ساڵه‌ی تیرۆركردنی فه‌رمانده‌ی مافپه‌روه‌ر موراد كانیكورده‌یی و هاوڕێكانی سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی ئه‌و پۆله شه‌هیده‌ی ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان داده‌نوێنم، له‌و ڕۆژه شوومه‌دا من وه‌ك برای شه‌هیدی تیرۆركرا‌و فه‌رمانده موراد كانیكورده‌یی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی برای تیرۆركراوم ناكه‌م تا به سزا گه‌یاندنی بكه‌ران و تاوانبارانی ڕاسته‌قینه‌ی تیرۆركردنی شه‌هید موراد كانیكورده‌یی، ئه‌م كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هید موراد یادی دوو ساڵه‌ی تیرۆركردنی كاكمیان كرده‌وه ئه‌وانه خۆیان بكوژ و تاوانبار و رێخۆشكه‌ری تیرۆركردنی شه‌هید موراد و هاوڕێكانی بوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه من چۆن له سه‌ره‌تاوه پارتی بوونی خۆم ڕاگه‌یاندووه، تاكو كۆتایی ته‌مه‌نم پیشمه‌رگه‌ی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی ده‌بم و دڵنیام تاكه شوێن بۆ به سزا گه‌یاندنی تیرۆرستان و تاوانباران دادگاكانی هه‌ولێری پایته‌ختی ئارامییه.