كابینه‌ی نۆ به به‌رده‌وامی بڕیاری گرنگ و كاریگه‌ری بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌ركردووه، له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا چه‌ند جارێك بڕیاری لێخۆشبوونی قه‌رزی كاره‌با و ئاوی بۆ هاووڵاتییان ده‌ركردووه كه رێژه‌كه‌ی 15% بووه، به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكی كوردستان سوودمه‌ند بوون و بڕیاره‌كه‌یش تا 10ی مانگی ئادار درێژ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌نوه‌ر سه‌عید هاووڵاتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌ت بۆ لێخۆشبوونی بڕێكی پاره‌ی قه‌زری ئاو له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانه، به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ده‌توانن سوود له‌و بڕیاره وه‌ربگرن و به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی كه له‌سه‌ریانه له كاتی دانه‌وه‌ی بۆیان بگه‌ڕێته‌وه، شوێن و ماڵ هه‌یه سه‌رووی ملیۆن دینار پاره‌ی ئاوی لایه، ئه‌گه‌ر ئێسته بچێت بیداته‌وه بۆ هه‌ر 100 هه‌زار دینار 15 هه‌زار لێخۆشبوونی بۆ ده‌كرێت.
ئه‌و گوتی، دوای بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت بۆ لێخۆشبوونی 15%ی قه‌رزی ئاو، سه‌ردانی بنكه‌كانی وه‌رگرتنی پاره‌ی ئاوی كردووه و قه‌رزه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه، ئه‌و رێژه‌یه‌ی لێخۆش‌بوونیان بۆ كردووه كه بۆ هه‌ر 100 هه‌زار دینار 15 هه‌زار دینار لێخۆشبوونه.
''خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی بنكه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ئاو بده‌ن، ئه‌م بڕیارانه خه‌ڵكێكی زۆر چاوه‌ڕێی ده‌كرد و سوودی زۆری ده‌بێت و به‌شێك له قورسایی سه‌رشانیان كه‌م ده‌بێته‌وه، داهاتێكی زۆرباشیش بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی باشه و له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیدایه، حكوومه‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كات و گرنگی پێ ده‌دات.'' ئه‌نوه‌ر سه‌عید وای گوت.
جێی باسه كابینه‌ی نۆ له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، چه‌ندان بڕیاری تری گرنگی بۆ هاووڵاتییان ده‌ركردووه، زۆربه‌ی بڕیاره‌كانیش له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان و خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان بوون، له‌وانه راگرتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی هاوسه‌رگیری و قه‌رزی نیشته‌جێبوون، پێشتریش كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به داعش له ته‌واوی قه‌رزی پێشینه‌ی كشتوكاڵی به‌خشران.
رابه‌ر میرزا شاره‌زای ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت له رووی ئابوورییه‌وه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر هاووڵاتییان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی قه‌رز و پێشینه‌كانیان له‌سه‌ره ده‌بێت، كاتێك ئه‌و بڕیارانه ده‌درێن، خه‌ڵك بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر شانیانه، ئه‌گه‌ر بیده‌نه‌وه به‌شێك پاره‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌توانن شتێكی تری پێ بكه‌ن، ره‌نگه خه‌ڵك هه‌بێت پاره‌كه‌شی لای خۆی دانابێت و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی كردبێت ئه‌و بڕیاره ده‌ربچێت و له‌كاتی دانه‌وه‌ی به‌شێكی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر بڕیارێك پێوه‌ندیدار بێت به دارایی و پاره، راسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌بێت
'' هه‌ر بڕیارێك پێوه‌ندیدار بێت به دارایی و پاره، راسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌بێت، چونكه زۆر له‌وانه‌ی قه‌رزیان له‌سه‌ر بوو، گرفتیان بۆ دروست ده‌بوو به‌هۆی میكانیزمی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه، بۆیه ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت كردی گه‌وره‌ترین خزمه‌ت بوو، هه‌ستكردن بوو به‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی كه له‌سه‌ر شانیه‌تی و به‌و سیاسه‌ته‌ی خۆی كه كاری له‌سه‌ر ده‌كات بۆ ئاسانكردنی باری سه‌ر شانی هاووڵاتییان.'' رابه‌ر میرزا وای گوت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌لام عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی راپه‌ڕین، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ لێخۆشبوونی به‌شێكی قه‌رزی ئاو له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانه، به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر سوودمه‌ند ده‌بن و لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌كرێت، خه‌ڵكێك پاره‌ی ئاو قه‌رزدارن، كاتێك بڕیاری لێخۆشبوونی به‌شێكی ده‌رده‌چێت، خه‌ڵك قه‌رزه‌كه‌یان ده‌ده‌نه‌وه، چونكه به‌شێكی بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و لێیان وه‌رناگیرێت، كاتێك ئه‌و بڕیارانه ده‌درێن به هه‌زاران كه‌س سوودمه‌ند ده‌بن. هاووڵاتی هه‌یه به چه‌ند رۆژ نۆره‌ی گرتووه تا قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه و به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، بڕیار بۆ سووككردنی ئه‌ركی سه‌رشانی هاووڵاتییانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داهاتێكی باش بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌رده‌وامیش هاووڵاتییان پرسیار ده‌كه‌ن له‌باره‌ی لێخۆشبوونی %15ی قه‌رزی ئاو.
جێی باسه كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی، چه‌ندان ئاسانكاری و هاوكاری و پاڵپشتی بۆ كه‌رت و چینه‌كانی تر راگه‌یاندووه و چه‌ندان خزمه‌تی به كه‌رتی كشتوكاڵی و جووتیاران كردووه، له پاڵپشتی و پێدانی بنه‌تۆ و قڕكه‌ره‌كان و كردنه‌وه‌ی بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.
وشه/ تایبه‌ت