كۆماندۆی یەكێتی گەمارۆی ماڵی بەرپرسێكی نزیك لە كۆسرەت رەسووڵ دەدەن

:: PM:02:14:12/02/2024 ‌
هێزێكی كۆماندۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵدەكوتنە سەر ماڵی كوێخا دێرین کە كەسێكی سەربازیی نزیك لە كۆسرەت رەسووڵ عەلییە لە سلێمانی. 

بە گوێرەی زانیارییەكانی "وشە" لە گەڕەكی كەنەكەوەی سلێمانی هێزێكی كۆماندۆی یەكێتی كە لە پێنج ئۆتۆمبێل زیاتر پێكهاتبوون هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی كوێخا دێرین و ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی سەربازی هەیە. 

بە گوێرەی زانیارییەكان، هێزەكە داوای خۆرادەستكردنی كوێخا دێرین دەكەن و تا ئێستە خۆی رادەست نەكردووە. 

كوێخا دێرین كەسێكی نزیكی كۆسرەت رەسووڵ عەلییە و بەرپرسێكی سەربازییە. 



وشە - وشه‌