مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له لووتكه‌ی حكوومه‌ته‌كانی دنیا گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رای گه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێك خۆی رێكخستووه‌ته‌وه دوای رژێمه‌كانی عێراق و رووبه‌ڕووی ئاڵنگاری گه‌وره بووینه‌ته‌وه.
مه‌سروور بارزانی له وتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی گوت، خه‌ڵكی ئێمه چاویان له‌وه‌یه چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن و ژینگه‌یه‌كیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین كه به ئاسووده‌یی بژین و هه‌وڵمان بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری و باشكردنی ره‌وشی ئابووری داوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته بوێری هه‌بێت تا بتوانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێمه‌ش مافی خۆمانه بگه‌ین به مافی چاره‌ی خۆنووسین، به‌ڵام دۆسته‌كانمان داوامان لێ ده‌كه‌ن نادادپه‌روه‌ری قبووڵ بكه‌ین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان باسی له‌وه كرد، نابێت هیچ كه‌سێك له رێزگرتن له مافی نه‌ته‌وه‌یی و مافی گه‌لان بترسێ، گه‌لی كورد داوایه‌كی ره‌وای هه‌یه بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین. هه‌روه‌ها گوتی، له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان ئێسته بووینه‌ته قوربانی و مه‌ترسیی رژد له‌ناوچه‌كه‌ماندا هه‌یه.
له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش گوتی، به‌رانبه‌ر داعش وه‌ستاینه‌وه و ئه‌گه‌ر وامان نه‌كردبایه ئێسته دۆخی نهوچهكه جۆرێكی تر بوو، ئێمه سه‌ركه‌وتین. مه‌سروور بارزانی گوتی، ده‌مانه‌وێ ژینگه‌یه‌ك دژی گه‌نده‌ڵی دروست بكه‌ین و گه‌شه‌كردنی ئابووری زیاتر بكه‌ین.
له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا باسی له‌وه كرد، كه هه‌ولێر و دوبه‌ی له‌ناو گه‌ردوونێكی گه‌رمدان و ئێمه ئاگه‌داری ئه‌و مه‌ترسییه‌ین و ره‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی كه‌م تێچوویه‌كی زۆر له‌باره‌ی پیسبوونی ژینگه بڕوات و ئاڵۆزی و كێشه‌ی تری لێ بكه‌وێته‌وه.