میدیای كۆسره‌ت ره‌سووڵ كه تاكه ماڵپه‌ڕێك و چه‌ند په‌یجێكی سێبه‌رن به‌رانبه‌ر رووخاندنی ماڵه‌كه‌ی كوێخا دێرین، كڕ كه‌وتوون و به وشه‌یه‌كیش باسی ناكه‌ن، له كاتێكدا ئه‌و رووداوه گه‌رمترین رووداوی ناوخۆی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستانه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی شوبات، هێزێكی كۆماندۆ له كه‌نه‌كه‌وه هه‌وڵی گرتنی كوێخا دێرینیان دا، به‌ڵام نه‌یانتوانى، دواتر شۆفڵ و هێزێكی تر چوون دیوه‌خانه‌كه‌یان له رێی دوكان سلێمانی رووخاند و ئێسته هێزه‌كه‌ی كوێخا دێرین و خۆیشی دیار نین.
كوێخا دێرین فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه بووه له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ر به باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ بووه.
ماڵپه‌ڕی راچڵه‌كین و چه‌ند په‌یجێكی تر كه له‌لایه‌ن كوڕانی كۆسره‌ت ره‌سووڵه‌وه پاڵپشتی داراییان ده‌كرێ، به وشه‌یه‌كیش باسی ئه‌و رووداوه‌یان نه‌كردووه، ئه‌وه‌یش ده‌یسه‌لمێنێ كه ناڕازین به‌و دۆخه‌ی روویداوه و نایانه‌وێ وه‌ك بڕیارێكی گرنگ رووماڵی بكه‌ن.
هێشتا ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان به‌رانبه‌ر به‌و كاره نه‌بووه، به‌ڵام پێده‌چێ له سه‌عاته‌كانی داهاتوو نه‌رمه هه‌ڵوێستی خۆیان رابگه‌یه‌نن یان هه‌ر به بێده‌نگی بمێننه‌وه.