سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات كۆ دەبێتەوە

:: PM:09:57:12/02/2024 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی میرنشینە عەرەبییە یەكگرتووەكان "ئیمارات" كۆبووەوە.

لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی حكوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی سێ سەربازی ئیماراتی لە سۆماڵ بە سەرۆكی ئیمارات گەیاند، هاوكات هەردوولا لەسەر پتەوكردنی زیاتری پێوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوكاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا هاوڕا بوون.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل