حكوومەت داتایەكی وردی لەبارەی ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەستە

:: AM:08:56:13/02/2024 ‌
دوایی تەواوبوونی تۆماری مامۆستایانی وانەبێژ لە ئی پەروەردە، ئێستە حكوومەت تۆمارێكی لە بەردەستە كە چەند مامۆستای وانەبێژ هەن بۆ ئەوەی لە داهاتوو بكرێن بە هەمیشەیی یان گرێبەست.

هەفتەی رابردوو لە ئاگادارییەكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، ماوەی چەند ڕۆژێكی دیاری كرد بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە سیستمی ئی پەروەردە خۆیان تۆمار بكەن، ڕۆژی پێنجشەمی رابردووش تۆماركردنەكە كۆتایی هات.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی شوبات، ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای تەواوبوونی تۆماری مامۆستایانی وانەبێژ لە سیستمی ئی پەروەردە، ئێستە دەزانرێت چەند مامۆستای وانەبێژ هەن و لە چ شار و شارۆچكەیەكدان.

زیاتر گوتی، سیستمەكە تۆماری تەواو بوو، بۆیە لە داهاتوودا دەتوانرێت راستەوخۆ سوودی لێ‌ وەربگیرێت بۆ كردنی ئەو مامۆستایانە بۆ بەهەمیشەیی یان بە گرێبەست.

لە ماوەی رابردوودا مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆتی خوێندنیان كرد بۆ ئەوەی بكرێنە بە هەمیشەیی یان گرێبەست، بۆیە وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا لەڕێی سیستمی ئی پەروەردە تۆماریان بكات.


وشە - رامیار جەواد