هه‌نگه‌وانان نیگه‌رانن له هاورده‌كردنی هه‌نگی ئێرانی و باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و هاورده‌كردنه زیانی له هه‌نگی ناوخۆ داوه، چونكه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی باشترین جۆری هه‌نگه و ئه‌و هه‌نگه‌ی هاورده ده‌كرێت چ له رووی كوالێتی و چ له رووی نرخ، زیان به هه‌نگه‌وانان ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگ و هه‌نگوینه تایبه‌ته‌كه‌ی ناسراوه و ساڵانه له‌لایه‌ن چه‌ندان وڵاتی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی ئیمارات و سعوودیه، خواستێكی زۆر له‌سه‌ر هه‌نگوینی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی بڵاو نه‌بێته‌وه، هه‌زار تۆ‌ن به‌رهه‌می هه‌نگوین ده‌بێت و له چه‌ندان پێشبڕكێی جیهانیش هه‌نگوینی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می هه‌بووه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی لای "وشه" هه‌یه، له هه‌رێمی كوردستان سه‌رووی 800 هه‌زار سندووق هه‌نگ هه‌یه و نرخه‌كه‌شی به‌پێی جۆره‌كان و شانه‌كان ده‌گۆڕێت، به هه‌زاران كه‌سیش كاری هه‌نگه‌وانی ده‌كه‌ن و چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگ و گه‌وره‌ش له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن.
هاوبیر ئیبراهیم خاوه‌نی پڕۆژه‌ی هه‌نگ و شاره‌زا له بواره‌كه، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌نگێكی بێ شومار له ئێرانه‌وه هاورده‌ی سنووری سلێمانی ده‌كرێت و به‌شێكیشی بۆ ناوچه‌كانی تر ده‌ڕوات، ئه‌م هه‌نگه ئێرانییه جۆرێكی زۆر خراپه و نه‌خۆشیی پێوه‌یه و له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك هه‌بێت، زیان له هه‌نگه‌كانی تری ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌دات، نه‌خۆشیی پێوه‌یه و بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له ناوچه‌یه‌ك دابنرێت هه‌رچی مێش هه‌نگی ده‌وروبه‌ری هه‌یه، تووشی نه‌خۆشی ده‌بن و ده‌مرن، سندووقه‌كه‌ی مێش هه‌نگی تری تێ بكرێت، ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه ده‌مرێت، چونكه نه‌خۆشییه‌كی خراپ و مێروویه‌كی زۆری جۆری ڤاروای هه‌یه.
ئه‌و گوتی، له مه‌رزه‌كان ئه‌و هه‌نگه ئێرانییانه هاورده ده‌كرێن، یه‌ك سندووق هه‌نگی ئێرانی له ئێرانه‌وه تا ناو سلێمانی و به گومرگیشه‌وه 100 هه‌زار دینار ده‌كه‌وێت، له كاتێكدا هه‌نگی ناوخۆ سندووقی له سه‌رووی 200 هه‌زار دیناره‌وه‌یه، سه‌ره‌ڕای خراپی جۆری هه‌نگی ئێرانی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه زیانی زۆری له هه‌نگه‌وانی ناوخۆ داوه و خه‌ڵك به‌هۆی هه‌رزانی ده‌چن ده‌یكڕن، به‌ڵام نازانن چ هه‌نگێكی خراپه و خێرا له‌ناو ده‌چێت، ئه‌و كاره‌ش هه‌ندێك به‌ناو بازرگانی هه‌نگ ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌نگی ئێرانی تووشی به‌چكه گه‌نین ده‌بێت و گه‌شه‌ی زۆر كه‌مه.
ئه‌و هه‌نگانه‌ی هاورده ده‌كرێن، زیاتر بۆ خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ڕوات
عارف شێروانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگانه‌ی هاورده ده‌كرێن، زیاتر بۆ خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ڕوات، ساڵانه 25 بۆ 30 هه‌زار سندووق هه‌نگ ده‌كڕن، ئه‌وان سێ وه‌رزی هه‌نگوینیان هه‌یه، ئه‌وان كه ئه‌و سێ وه‌رزه هه‌نگوینیان بڕییه‌وه، ئیشیان به هه‌نگه‌كه نامێنێت و دواتر هه‌نگی تر ده‌كڕنه‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌نگه ده‌هێنن، بازرگانن و به مه‌رزه‌كان دێن وه‌ك هه‌ر شتێكی تر و ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ده‌كات، ده‌بێت كه‌سێكی باڵاده‌ست بێت.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر تیمێكی شاره‌زا هه‌بێت و پشكنین بكرێت، شتێكی زۆرباشه كه ئه‌و هه‌نگه نه‌خۆش نه‌بێت، هه‌رێمی كوردستان شوێنی یه‌ك ملیۆن سندووق هه‌نگ ده‌بێته‌وه، ئێسته كوردستان خاوه‌نی 800 هه‌زار سندووقی هه‌نگه، هاتنی هه‌نگ ئه‌گه‌ر رێوشوێنی تایبه‌تی بۆ بگیرێته‌به‌ر و به رێكار و مه‌رجه‌كان بێت شتێكی ئاساییه، له كوردستانیش سه‌رووی 15 هه‌زار كه‌س خه‌ریكی هه‌نگه‌وانین.
عه‌لی یوسف هه‌نگه‌وان به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌نگه ئێرانییه‌كان زیانی زۆریان به هه‌نگی ناوخۆ گه‌یاندووه، ئه‌و مێشهه‌نگه ئێرانییانه له رووی باشی هیچ باش نین، هه‌نگێكی نه‌خۆشن، نه‌خۆشی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، نرخه هه‌رزانه‌كه‌یان وایانكردووه خه‌ڵكێك داوای بكه‌ن، له كاتێكدا باشترین جۆری هه‌نگ، هه‌نگی خۆماڵییه و جۆرێكی باشی هه‌یه، له نرخیشدا جیاوازی زۆری هه‌یه، سندووقێك هه‌نگی خۆماڵی ئه‌گه‌ر شه‌ش شانه‌ی تێدابێت، به 150 هه‌زار ده‌ست ده‌كه‌وێت، له كاتێكدا هه‌نگه ئێرانییه‌كه به كه‌متر له‌و نرخه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی