بكوژی شنیار هونه‌ر له‌لایه‌ن دادگای سلێمانییه‌وه، بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو كه تۆمه‌تباره به سووتاندن و كوشتنی ژنه‌كه‌ی.
ئاودێر عه‌لی پارێزه‌ری داكۆكیكار له دۆسیه‌ی سووتانی شنیار هونه‌ر، له به‌رده‌م ته‌لاری دادگای سلێمانی رای گه‌یاند، دادگای تاوانه‌كان دوا بڕیاری خۆی ده‌ركرد و سزای له سێداره‌دانی بۆ هاوسه‌ری شنیار هونه‌ر ده‌كرد كه تاوانباره به سووتاندن و مه‌رگی هاوژینه‌كه‌ی.
دووپاتی كرده‌وه كه دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی، پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه كرد، دوا بڕیاری بۆ هونه‌ر ره‌شید هاوسه‌ری شنیار هونه‌ر له‌دایكبووی 1997 ده‌ركرد كه سزای له سێداره‌دانه.
شه‌وی 19ی شوباتی 2022 له گه‌ڕه‌كی كوردساتی سلێمانی، ژنێك به ناوی شنیار هونه‌ر سووتا و دواتر به برینداری له نه‌خۆشخانه ددانی به‌وه‌دا نا كه مێرده‌كه‌ی له‌ناو ماڵ نه‌وتی پێدا كردووه و سووتاندوویه‌تی، دوای پێنج ڕۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا.