15 مانگ له بێسه‌روشوێنكردنی عوسمان مامه، خه‌ڵكی بۆكان و له ڕفێنراوانی بزووتنه‌وه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" تێده‌په‌ڕێت؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێك له پێكهاته‌ی دادوه‌ری، ئه‌منییه‌تی و چاودێریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌وباره‌یه‌وه وه‌ڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی عوسمان مامه نییه، بۆیه له دۆخێكی زۆر خراپی ده‌روونیدا ده‌ژین.
عوسمان مامه ته‌مه‌ن 56 ساڵ و خه‌ڵكی بۆكان، ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و سێ مانگه له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئێرانه‌وه ڕفێنراوه و تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر بارودۆخی له به‌رده‌ستدا نییه .
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، له‌و ماوه‌یه‌دا هاوژینی عوسمان مامه چه‌ندان جار سه‌ردانی قایمقامیه‌تی بۆكان یان ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی كردووه، ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه‌ی به‌یتی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیشی له‌و رووداوه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زانیاری و وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی عوسمان مامه و كه‌سه نزیكه‌كانیان، بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆخی یاسایی عوسمان مامه، له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی ناوه‌نده ته‌ناهییه‌كان ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی عوسمان مامه له دۆخێكی خراپی ئابووریدان و هاوسه‌ری عوسمان مامه تووشی نه‌خۆشی بووه، منداڵی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه ئازاری دڵی هه‌یه و منداڵی بچو‌وكیش تووشی خه‌مۆكی بووه.
تا ئێسته له ماوه‌ی ئه‌و 15 مانگه‌دا عوسمان مامه، ته‌نانه‌ت پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیشی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا نه‌بووه و هیچ به‌ڵگه و نیشانێك دوای ڕفاندنی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
عوسمان مامه پێش بێسه‌روشوێنبوونی، وه‌ك كرێكار له كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر له شارۆچكه‌ی دووكانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی كار بوو
عوسمان مامه پێش بێسه‌روشوێنبوونی، وه‌ك كرێكار له كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر له شارۆچكه‌ی دووكانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی كار بوو و ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێ هه‌ڵده‌سووڕاند.
ئه‌و ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 18ی تشرینی دووه‌می 2022 له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و ماڵ، له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ڕفێنرا و له‌و كاته‌وه چاره‌نووسی نادیاره.
بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ، یه‌كێكه له تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤ و ئه‌و كاره زۆربه‌ی كاته‌كان، به‌مه‌به‌ستی ترساندن و تۆقاندن یان وه‌ك ڕێیه‌ك بۆ سه‌ركوتكردن و سزادانی دژبه‌رانی سیاسی ئه‌نجام ده‌درێت. رێكخراوه‌كه‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی داوه، به‌پێی ماده‌ی دووی كۆنڤانسیۆنی پێوه‌ندیدار به پرسی بێسه‌روشوێنكردنی مرۆڤ، ده‌وڵه‌تی ئێران به به‌رپرسیاری ڕاسته‌وخۆی ڕفاندن و بێسه‌روشوێنكردنی عوسمان مامه ده‌زانێت و داوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌و بواره و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرای بنه‌ماڵه‌كه‌ی به خزمه‌تی یاسایی و پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها خزمه‌تی ته‌ندروستی بۆ ناوبراو كردووه.