به‌هۆی ئه‌وه‌ی له عێراق هیچ چاودێرییه‌ك له‌سه‌ر سه‌نته‌ر و شوێنه‌كانی جوانكاری نییه، مه‌ترسیی هه‌یه ئه‌و شوێنانه ببن به ده‌رچه‌ی نه‌خۆشیی ئایدز، له ماوه‌ی یه‌كه‌میشدا زیاتر له 100 حاڵه‌تی نوێی ئایدز ته‌نیا له پارێزگای زیقار تۆمار كراوه.
ئایدز
ئایدز یان ڤایرۆسی نه‌هێشتنی سیستمی به‌رگریی له‌ش، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1981 له ئه‌مه‌ریكا دۆزرایه‌وه، به‌گوێره‌ی دوا ئاماره جیهانییه‌كان، تا ئێسته ملیۆنان كه‌س به‌هۆیه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌م نه‌خۆشییه له ڕێی ڤایرۆسی "HIV" ده‌گوازرێته‌وه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی خوێن له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر یان كرداری سێكس، یان گواستنه‌وه‌ی له دایكه‌وه بۆ كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی، مرۆڤێكی تریش تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه درمه ده‌بێت.
مه‌ترسییه‌كه له عێراقه
هه‌رچه‌نده ئاستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئایدز له عێراق سنوورداره، به‌ڵام پێده‌چێ رێژه‌كه‌ی به ته‌واوی گه‌یشتبێته ئاستێكی مه‌ترسیدار، پاڵپشت به‌وه‌ی كه به‌هۆی تۆماركردنی زیاتر له 100 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی ئایدز له ته‌ندروستی زیقار، هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین له ساڵۆن و سه‌نته‌ره جوانكارییه‌كان له‌و پارێزگایه ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌حمه‌د خه‌فاجی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای زیقار به میدیاكانی راگه‌یاندووه، ته‌نیا له ته‌ندروستیی زیقاردا 140 حاڵه‌تی تووشبوون به ئایدز تۆمار كراوه.
ئه‌و ده‌ڵێ، پشكنین له ساڵۆن و سه‌رتاشخانه و سه‌نته‌ره جوانكارییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه، جگه له‌وانه‌ش كلینكه‌كانیش پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.
گرنگترین نیشانه‌كانی نه‌خۆشیی ئایدز
یه‌كه‌م: تا، به یه‌كه‌م نیشانه‌ی ئایدز داده‌نرێت، پله‌ی گه‌رمی تای ئایدز ده‌گاته 102 پله‌ی فه‌هره‌نهایت واته 39 پله‌ی سیلیزی، له‌گه‌ڵ تووشبوونی مرۆڤ به ڤایرۆسی ئایدز، له ته‌ك تادا تووشی شه‌كه‌تیی به‌رده‌وام و ئاوسانی لیمفه گرێكان و ئازاری قوڕگ و لاوازیی سیستمی به‌رگریی له‌ش ده‌بێته‌وه.
دووه‌م: هه‌ستكردن به ماندوویه‌تی، ئه‌و هه‌وكردنه‌ی تووشی له‌ش ده‌بێت به‌هۆی نه‌خۆشیی ئایدزه‌وه، سیستمی به‌رگریی لاواز ده‌كات و هه‌ست به ماندوویه‌تی و ته‌مبه‌ڵی و نه‌مانی چالاكی له‌ش، یه‌كێكن له نیشانه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی ئایدز.
سێیه‌م: هه‌ڵئاوسانی لیمفه گرێیه‌كان و دروستبوونی گرێ، زۆرجار ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانه به هه‌ڵامه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات، یان نه‌خۆشیی تری ڤایرۆسی وه‌ك ئاوسانی جگه‌ر، هه‌مان نیشانه‌ن وه‌ك ئازاری جومگه و ماسولكه‌كان و هه‌ڵاوسانی لیمفه‌كان. لیمف یه‌كێكه له به‌شه‌كانی سیستمی به‌رگریی له‌ش و له كاتی بوونی هه‌وكردندا، هه‌ڵده‌ئاوسێن زۆرجار دروستبوونی ئه‌م گرێیانه له بنباڵ و به‌ر میزڵدان و ملدا دروست ده‌بن.
چواره‌م: ئازاری قوڕگ و سه‌رئێشه، له كاتی بوونی بڕێكی زۆر له‌م نیشانانه‌دا، پێویسته تاقیكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كات ده‌ست به‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌دا بگیرێ و رێگریی له بڵاوبوونه‌وه‌ی بكرێت، ئه‌م جۆره سه‌رئێشه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌بێ پشوودان زۆر توند ده‌بێت.
پێنجه‌م: زیپكه و سووربوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی پێست، ده‌توانن له قۆناغی سه‌ره‌تای نه‌خۆشیی ئایدزدا ده‌رده‌كه‌وێت، به هۆی هه‌سته‌وه‌ری یان سه‌رمایه‌كی كه‌مه‌وه، دروست ده‌بێت كه وه‌ك زیپكه‌ن، له‌گه‌ڵ سووربوونه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێت.
شه‌شه‌م: هێڵنجدان و ڕشانه‌وه و سكچوون، له هه‌ر كوێیه‌ك تووشبوویه‌ك هه‌بێت به نه‌خۆشیی ئایدز، ئه‌وه به رێژه‌ی 30% تا 60% تووشی هێڵنجدانی به‌رده‌وام ده‌بن، له قۆناغی سه‌ره‌تاشدا ڕشانه‌وه و سكچوونی ماوه‌درێژ بوونی ده‌بێت.
حه‌وته‌م: كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشی جه‌سته، له كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشدا، ئه‌وه نه‌خۆشییه‌كه ده‌گاته حاڵه‌تی مه‌ترسی و زاڵبوونی نه‌خۆشییه‌كه به‌سه‌ر هه‌موو له‌شدا كه به هۆی سكچوونی زۆره‌وه، بڕێكی زۆر كێش له ده‌ست ده‌درێت، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا كراوه، چاودێریی تووشبووانیان كردووه، ده‌ركه‌وته‌وه نه‌خۆشه‌كه له ماوه‌ی مانگێكدا 10% كێشی له‌شیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌و سكچوونه‌وه رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو له خانه‌كانی له‌شدا كه‌م ده‌بێته‌وه.
هه‌شته‌م: نه‌خۆشی له سییه‌كان، كۆكه و هه‌ناسه‌ته‌نگی و دابه‌زاندنی كێش له‌گه‌ڵ هه‌وكردنێكی زۆر، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگریی له‌شن كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك كار و چالاكییه‌كانی له‌ش جێبه‌جێ ناكه‌ن، زۆرجار ئه‌م هه‌وكردنانه تووشی دیواره‌كانی مێشك ده‌بن و به‌هۆی جۆره ڤایرۆسێكه‌وه كه پێی ده‌گوترێ " toxoplasmosis".
نۆیه‌م: گۆرینی شێوه و ڕه‌نگی نینۆك، نیشانه‌یه‌كی تری هه‌وكردنی نه‌خۆشیی ئایدز، گۆڕینی شێوه‌ی نینۆكه وه‌ك ئه‌ستووربوون و چه‌مانه‌وه‌ی نینۆك و جیابوونه‌وه‌ی نینۆك یان گۆڕینی ڕه‌نگی نینۆك بۆ قاوه‌یی یان ره‌شبوونی به‌شێوه‌ی ستوونی یان ئاسۆی به‌شێوه‌ی هێڵ، له‌سه‌ر نینۆكه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆچی سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری؟
ئه‌گه‌ر ئایدز سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌ی له ڕێی سێكسه‌وه بێ، لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه بۆچی سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاریش بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه؟
له سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاریدا هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ی خوێنیان پێ وه‌رده‌گیرێت یان پرۆسه‌یه‌كی جوانكاری له ژێر پێست ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئایدز. ئه‌مه هه‌موو عێراقی گرتووه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌یش هیچ چاودێرییه‌ك نه‌بووه و باس له‌وه‌یش ده‌كرێت، له به‌شێك له سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری كاری سێكسیی ناشه‌رعی ده‌كرێ.