دوای بڕیاره‌كه‌ی دوێنێی دادگای فیدراڵیی عێراق له‌باره‌ی كورسیی پێكهاته‌كان و نه‌مانی ئه‌و كورسییانه له خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، پێكهاته‌كان ده‌ڵێن، ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی ته‌واو سیاسییه و پێشیان وایه، هیچ رێگرییه‌ك نییه له به‌رده‌م كاركردنی ئه‌وان و له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان زیاد ده‌كات.
ئایدن مه‌عرووف وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیی عێراق به‌ته‌واوی سیاسییه و ئه‌وه هه‌وڵێك بوو بۆ نه‌مانی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام كاركردنیان راناگرن و به‌رده‌وام ده‌بن له كار و سیاسه‌تی خۆیان، له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان به گه‌رموگۆڕ و تینه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی كرا نادادپه‌روه‌ری بوو به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان به‌تایبه‌ت توركمان، ئێسته قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان به‌هه‌مووان پێشان ده‌ده‌ن و دڵنیان زیاتر ده‌بن.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''به‌هه‌مووانی راده‌گه‌یه‌نین، به‌شداریكردنمان له ده‌ره‌وه‌ی كۆتا باشتره و ده‌بینه خاوه‌نی ده‌نگی زیاتر، هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌نگه‌كانمان زیاتر ده‌كات و كورسیی زیاتریش به‌ده‌ست ده‌هێنین، چونكه خاوه‌نی ده‌نگێكی زۆرین و ئاماده‌كاریشمان كردووه بۆ هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین بڕیار له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن و رۆژه‌كه‌ی بدرێت.
رۆبینه ته‌یاریی نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كان له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌وباره‌یه‌وه به "وشه"ی راگه‌یاند، جارێ هێچ هه‌ڵوێستێكیان له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی نه‌داوه و له رۆژانی داهاتوو رای خۆیان ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئازاد ئه‌كره‌م سه‌رۆكی پارتی میله‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه هیچ باش نه‌بوو، هه‌وڵێك بوو بۆ نه‌مانی پێكه‌وه‌ژیان و هه‌وڵێكی خراپیش بوو، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له كاری سیاسیی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان و كاریش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، به به‌رنامه‌یه‌كی باشتر به‌شداربن له سیاسه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان.
حوسێن ئه‌نوه‌ر چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له كه‌ركووك كادری مه‌ڵبه‌ند له‌سه‌ر لیستی كۆتاكان ده‌رده‌چێت بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و مافه‌كه‌یان بۆ خۆیان ده‌به‌ن، له په‌رله‌مانی كوردستانیش هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان ده‌درێت، ئه‌وه پێی ده‌گوترێت دووفاقیی سیاسی و پێكه‌وه‌ژیان، ناكرێت بۆ خۆت پێت باش بێت و پێت خۆش بێت، به‌ڵام له كوردستان كار بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مێنن، هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان ساڵه پێكه‌وه‌ژیانێكی جوانی پێشكه‌ش به ده‌ره‌وه كردووه و هه‌میشه نموونه بووه.
به‌چه‌ندان جۆر هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن دراوه و بیانووی جۆراوجۆر بۆ ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن كراوه
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی رابردوودا به‌چه‌ندان جۆر هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن دراوه و بیانووی جۆراوجۆر بۆ ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن كراوه، ئه‌وه‌ش یه‌كێك بوو له بیانووه‌كان و ئێسته بیانوو نه‌ماوه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده بكات و قه‌باره‌ی خۆی بزانێت.
جێی باسه دوێنێ چوارشه‌م، دادگای فیدراڵیی عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی یه‌كێتی بڕیاری دا به نه‌مانی كورسیی كۆتاكان له په‌رله‌مانی كوردستان كه ژماره‌یان 11 كورسییه، له پێكهاته‌كانی توركمان و مه‌سیحی و ئه‌رمه‌ن و ئاشووری پێكهاتووه و به ناده‌ستوری ناوی بردن، ئه‌وه‌ش بووه هۆی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تیی لای پێكهاته‌كان.
هاوكات كلارا به‌فرۆ نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كان له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به ''وشه''ی راگه‌یاند، نیگه‌رانن له‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵیی عێراق، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بن له كاری خۆیان و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پێشنیار ده‌كات، پێكهاته‌كان به یه‌ك لیست به‌شداری بكه‌ن و ده‌نگی باشتریش به‌ده‌ست ده‌هێنن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی