راپۆرتی بنكۆڵكاری ڕۆژنامه‌وانی "دۆسیه‌كانی بانكی رافیده‌ین "
بانكی ڕافیده‌ین بۆمبه ته‌وقیتكراوه‌كه‌ی گیرفانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم "دۆسیه و گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌به‌ڵگه" !
-پاره‌دانان له ڕافیده‌ین وه‌ك دانانی پاره له گیرفانی "سلێمان هه‌ڵشۆیدایه"
-بانكه‌كه خراپترین و گه‌نده‌ڵترین بانكی عێراقه به لێكۆڵینه‌وه‌كانی نه‌زاهه
-بانكه‌كه خاوه‌نی دۆزی ئابڕووچوونه‌كه‌ی "دزی سه‌ده‌یه"
پێش ئه‌وه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیۆن فه‌رمانبه‌ری داماوی هه‌رێم، جارێكی تر له ململانێیه‌كی سیاسی‌دا بكرێنه قوربانی، به‌ئه‌ركی ڕۆژنامه‌وانیی خۆمم زانی بنكۆڵی ڕاستییه‌كان بكه‌م و به‌دوای باش و خراپییه‌كانی ئه‌و بانكانه بگه‌ڕێم كه پیشنیار كراون مووچه‌ی داهاتووی خه‌ڵكی كوردستانی بخرێته سه‌ر .
به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونه ورده‌ی كردوومه و ئه‌و دۆسیانه‌ی نه‌زاهه و لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی و مه‌كته‌بی وه‌زیری دارایی كه هێناومن، بانكی ڕافیده‌ین خراپترین و گه‌نده‌ڵترین و لاوازترین بانكی عێراقه و نه‌ك توانای وه‌رگرتنی ئه‌و هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌ی هه‌رێمی نییه، به‌ڵكو خۆی له لێواری ئابڕووچوونێكی گه‌وره‌ی مێژووی و داڕووخانێكی ئابڕووبه‌رانه‌دایه.
ــــ گه‌نده‌ڵییه‌كانی بانكی ڕافیده‌ین به ژماره
ــ بانكه‌كه له مانگی ئاداری ٢٠١٤ تا ئێسته، هیچ سه‌رۆكێكی نه‌بووه نه‌گلابێت له فه‌زاحه‌ت و گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی ئابڕووبه‌رانه (له به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م هاتووه )
به‌ڕێوه‌به‌ره ئابڕووچوو و گه‌نده‌ڵه‌كان كه دراون به‌دادگا (باسم كه‌مال مه‌هدی 2016، خوله گالب ئه‌سه‌دی 2018 ، حوسێن عه‌لی محێسن كه‌نوون زوبێدی2020، ئه‌فراح محه‌مه‌د عه‌بد 2019، عه‌بدولحه‌سه‌ن جه‌مال 2021 ، محه‌مه‌د سه‌میر عه‌باس، ئه‌مه له‌ناو فه‌رده‌دا پاره‌ی دزیبوو و گیرا .
ــ (دزی سه‌ده)، دزییه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی سه‌رده‌می كازمی له‌و بانكه‌دا ڕووی دا، ئه‌و دزییه‌ی كه تێیدا "دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار" به‌كاشی له پاره‌ی كۆكراوه‌ی باجی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن پێنج كۆمپانیا له سه‌رده‌می كازمی برا .
ــ به‌گوێره‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی، له‌و بانكه‌دا له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردوو، یه‌ك ملیار و 135 ملیۆن دۆلار دیار نه‌ماوه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دوو سه‌رۆك و 28 به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش دراونه‌ته دادگا، ئابڕووچوونی 600 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی كۆمپانیای عه‌شتار و دۆزی چه‌كه ساخته‌كان.
-ئێسته ته‌یف سامی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له 21 فه‌رمانبه‌ری باڵا پێكهێناوه له‌سه‌ر پرسی به‌كارهێنانی ئه‌كاونت و هه‌ژماری به‌شدارانی به‌بێ ئاگاداری خۆیان، بۆ ده‌ربازكردنی دۆلار بۆ وبه‌ی + دزی به‌كاش + ده‌سكاریكردنی حیسابات .
له مانگی ئایاری 2022وه تا ئێسته، سێ جار سیستمی گشتی بانكه‌كه هاك كراوه
ــ له مانگی ئایاری 2022وه تا ئێسته، سێ جار سیستمی گشتی بانكه‌كه هاك كراوه و دواتر و دوای بردنی 66 ملیۆن دۆلار گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش له خواره‌وه دانراوه و هاك نه‌بووه، چونكه كارمه‌ندی ئایتییه‌كه هه‌ڵهاتووه .
ــ ته‌یف سامی له ٢١ی ٦ی ٢٠٢٣ لیژنه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆكی به‌شی هه‌ژمار (حه‌بیب ئه‌حمه‌د حه‌بیب) پێكهێناوه، ده‌زانن بۆچی؟ چونكه حه‌بیب 1677 هه‌ژماری ساخته‌ی دروست كردووه و پاره‌ی پێ دزیوه و دۆلاری پێ ڕاكێشاوه، له‌و كاته‌ی دۆلار ده‌برایه دوبه‌ی (به‌ڵگه‌كه‌م داناوه )!
ــ به‌گوته‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه و نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌شی بانكی له وه‌زاره‌تی دارایی، له پار ساڵه‌وه هه‌ژماری ٦٣٣٤ كه‌س بێ ئاگاداری خۆیان به‌كار هێنراوه و پاره‌ی بێ براوه !
ــ له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ٢١ی ١١ی پارساڵی نێوان سوودانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، سه‌رۆكی ده‌سته گوتوویه‌تی، بانكه‌كه ٣٤ سكاڵا و ١٣٥ كه‌یسی هه‌یه و له‌به‌ر گوشاری مافیای دۆلار (ع ، م) ناتوانن كه‌یسه‌كان بجووڵێنن و داوای هاوكارییان له محه‌مه‌د شیاع سوودانی كردووه .
به‌شدار بازیانی