شارەزایەكی گەردوونناسی دەڵێت، لە هەشتی نیسان مانگ نابینرێت، بۆیە لە نۆی نیسان ئێوارەی بۆ ڕۆژی 10ـی نیسان، یەكەم ڕۆژی جەژن دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەم سێی نیسان، سالار حاجی عەلی شارەزا لە بواری كەشناسی و گەردوونناسی، بە "وشە"ـی راگەیاند، جەژنی ڕەمەزان لە 10ـی نیسان دەبێت، چونكە ڕۆژی 08/04/2024 لە سەعات نۆ و 20 خولەك و 49 چركە، دوای نوێژی خەوتنان "عیشا"مانگ نوێ دەبێتەوە و هاوكات مانگ نابینرێت.
زیاتر گوتی، بۆ ڕۆژی نۆی نیسان ئێوارەكەی مانگ دەبینرێت، بۆ ڕۆژی دوایی 10ی نیسان دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، چونكە مانگ ئێوارەكەی دەبینرێت.
بەگوتەی ئەو شارەزایە، رەمەزان دەبێتە 30 ڕۆژی تەواو و ڕۆژی 10 نیسان دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.
پێشتریش شیعەی عێراق و ئێران رۆژی 10ـی نیسانیان وەك یەكەم رۆژی جەژن دیاری كردووە، بەم پێیەش ئەمساڵ شیعە و سوننە بەیەكەوە جەژن دەكەن.